دێرسم، پۆلیس ژنێکی ٧١ ساڵانەی بە دڕندەترین شێوە کوشت

14:56

ژنها

دێرسم – ناجیە ئۆزدەمیری ٧١ ساڵان بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە کوژرا.

کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە مەیدانی سەید ڕەزا، پۆلیسی تورکیا بە ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری کۆبڕا لە ژنێکی ٧١ ساڵیان بەناوی ناجیە ئۆزدەمیریان داو لە ئەنجامدا ژیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی ناجیە لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا پان دەکەنەوە، زیاتر لە پێنج مەتریش بەدوای خۆی ڕایدەکێشن، پاشان بە سەدان هاوڵاتی لە شوێنی ڕووداوەکە کۆبووەوە، دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ناجیە گەیاندرایە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەموو هەوڵدانێک ناجیە گیانی لە دەستدا.

هاوڵاتیانی شاری دێرسم ناڕەزاییان بەرامبەری هێزەکانی پۆلیس دەربڕی و داوایان کرد دادوەر بێت بۆ شوێنی ڕووداوەکە، یەکێک لە شایەتحاڵانی ڕووداوەکەش بەناوی فادیمەئەرتوغروڵ ڕایگەیاند: پۆلیس بە ئۆتۆمبێل لێیانداوە و بۆ ئەوەی بیکوژن چەند جارێکیش ئۆتۆمبێلەکەیان بەسەردا بردووە و هێناوە تا بەتەواوی پانیان کردۆتەوە.

(ش ب)