ژنانی رۆژئاوا بڕیاری چالاکی مانگرتنیان دا
10:26
ژنها
عامودێ – بەڕێوەبەرانی رێکخستنەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری چالاکی مانگرتنیان دا.
دوێنێ سێ شەممە لە شارۆچکەی عامودەی سەر بە کانتۆنی جزیرە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا، کۆبونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد، پاشان هەر یەک لەە وەلیدە بۆتی جێگری سەرۆکی رێکخراوی کۆنگرەی ستار و عەدالەت ئەحمەد کۆبوونەوەکەیان بەرێوەبرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای هەڵسەنگاندنی کاروخەباتەکانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ژنان، بارودۆخی سیاسی ناوچەکەش تاوتوێ کرا. بە تایبەتیش هێرش و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سەر دەسکەوتەکانی کوردان لە باکوری کوردستان و گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بە بەرفراوانی گفتوگۆ کران.
هاوکات ژنان مانگرتنە مێژووییەکەی باکوری کوردستانیان بەرز نرخاند کە لە ٥ ی ئەم مانگە بە پێشەنگی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان دەستی پێکردوە.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەدا بڕیار درا کە ئەمڕۆ واتا ٧ی ئەیلول بۆ ئازادی ئۆجالان دەست بکەن بە چالاکی مانگرتن و چالاکی بۆ ماوەی حەفتەیەک بخایەنێت، ئەو چالاکیە بۆ ماوەی حەفتەیەک دەخایەنێت و هەر ڕۆژ رێکخراوێک چالاکیەکە بەرێوە دەبات، چالاکی لە گەڕەکی هلیلیەی شاری قامیشلۆ بە هەڵدانی چادر و لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە دەست پێدەکات، چالاکی تا ١٣ ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
(ش ب)