"پارێزگاری کردن لە چیای شەنگال ئەرکی هەموومانە"
11:11
ائیلهام حاجی – خەنسێ خدر/ ژنها
شەنگال - ژنان لە چیای شنگال پێشەنگی پاکوخاوێنی دەکەن و داوا دەکەن کە هەموو هاوڵاتیانی چیای شەنگال خاوەنداری لە چیای خۆیان بکەن.
ژنانی ئێزیدی کە لە فەرمانی ٧٤ مین چیای شەنگالیان کردە مەسکەنی پاراستن، داوای پاکوخاوێن ڕاگرتنی ژینگەی چیای شەنگال دەکەن.
نەهلا بەرەکات، لە چیای شەنگالەوە وتی: "ئەو چیایایە ئێمەی پاراست بۆیە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە چیای شەنگال دەمێننەوە، خاوەندرای لە چیای خۆیان بکەن بەرگری لێبکەن و پاکو خاوێنی چیاکەش رابگرن، خاوەنداری کردن لە شەنگال ئەرکی هەموومانە."
عەدول خودێدا، ژنێکیتری چیای شەنگالە، عەدول ئاماژەی بەوەدا کە باوەڕی ئەواندا پاکوخاوێنی بەر لە هەموو شتێکە، وتیشی: "ئێزیدیەکان دەبێت هەمیشە پاکوخاوێن بن و ژینگەی دەوروبەریشیان بە پاکی ڕابگرن، بۆیە دەبێت خاوەنداری لە کەلتوری ڕەسەنی بکەین، پاراستن و هۆشیاریمان لە بەرامبەر چیای شەنگال واتای خۆشەویستیمانە بۆ خاکی خۆمان."
لای خۆشیەوە سانا بێری، ڕایگەیاند کە خاوێنی مەرجی سەرەکی ژیانە، بەتایبەتیشی بۆ ئێمە پاکوخاوێنی لە باوەڕیەوە دێت و چیای ئێمە زۆر پیرۆزە، چیا ماڵی هەموومانە دەبێت هەمووان بە بەرپرسیاریەوە پارێزگاری لە چیای پیرۆزی شەنگال بکەن."
هەروەها لە کۆتایشدا وەدحە خەلەف، وتی: "زۆر کەس هەن پاکوخاوێنی ڕاناگرن و هۆکاری ئەوەن نەخۆشی بڵاو ببێتەوە، یان لە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان پاشماوەی خۆراک و زبڵ فڕێدەدەن، خاوەن دوکانەکانیش بە هەمان شێوە، دەبێت هەر تاکێک لە چیای شەنگال وەک ماڵی خۆی لە چیا بڕوانێت، گەر ئێمە چیاکانمان بە پاکوخاوێنی رانەگرین چیاش ئێمە قبوڵ ناکات."
(ش ب)