قامیشلۆ، دەزگای خانەوادەی شەهیدان دەستیان بە مانگرتن کرد
13:08
ژنها
قامیشلۆ – بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ستار و یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان، دژ بە گۆشەگیری سەر رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن دەستی پێکرد.
دوێنێ ژنانی رێکخراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیان بڕیاریان دابوو کە دژ بە گۆشەگیری سەر رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان هاوشێوەی کوردانی ئەوروپا و باکوری کوردستان دەست بکەن بە مانگرتن.
مانگرتن ئەمڕۆ لەیەکەم ڕۆژی خۆی لەلایەن دەزگای خانەوادەی شەهیدان و بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ستار و یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوای کورستان لە گەڕەکی هلیلیەی شاری قامیشلۆ لە ژێر چادر، دەستی پێکرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی مانگرتندا سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بیرهێنرانەوە، پاشان وەلیدە بۆتی، جێگری بەرێوەبەری کۆنگرەی ستار بۆ ئامادەبووان قسەی کرد، وەلیدە باسی لە گۆشەگیری سەر ئۆجالان کرد و ڕایگەیاند: ئێمە وەک ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەو هێرشەی سەر رێبەری گەلی کورد هەیە بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن. ناوبراو ناڕەزایی بەرامبەر بێدەنگی ڕای گشتی پیشاندا و ڕایگەیاند تا ئەنجام دەگرن چالاکیەکەیان بەردەوام دەکەن.
چالاکی ئەمڕۆ کە لەلایەن دەزگای کەسوکاری شەهیدان دەستپێکراوە، تا کاتژمێر٢٠:٠٠ بە کاتی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت.
(ش ب)