لە پایتەختی میتانیەکانەوە 'هەفتەی هونەری'
09:50
ژنها
سەرێکانی ـــ لەسەر ئاستی کانتۆنی جزیرە لەدوای شاری درباسیە، لە سەرێکانی-ش هەفتەی هونەری بەدروشمی "ئازادی سەرۆک ئاپۆ ئازادی مرۆڤایەتیە" دەستی پێ کرد.
کۆمەڵەی کەلتورو هونەری دیموکراتی شاری سەرێکانی دوێنێ لەناوەندی کەلتورو هونەری واشۆکانی ئەم هەفتەیەی ئۆرگانیزە کردو دەستی پێ کرد.
لەو ٧ ڕۆژەدا ڕۆژێک چالاکیەکان لە گوندی فەقیرا کە دەکەوێتە ٣٠ کم ڕۆژهەڵاتی شاری سەرێکانی ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانی تریش لە ناو شار.
هەروەها شارەکانی کانتۆنی جزیرەش بەشداری هەفتەی هونەر دەبن. هەر ڕۆژێک لەیەکێ لەناوەندەکانی شار چالاکیەکان پێشکەش دەکرێن. لە هەفتەی هونەریدا موزیک، هەڵپەڕکێ، شانۆو سینەفزیۆن پێشکەش دەکرێن. لەهەمانکاتدا هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری گەلەری کانتۆنی جزیرەش پێشکەش دەکرێت.
چالاکی هەفتەی هونەری لەلایەن ئەل-حێمس، دایکی شەهید مەروان و ئەندامانی ناوەندی چاندو هونەر دەستی پێ کرد.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی تەڤ-چاند سەلمان ئیبراهیم قسەی کردو وتی: مەبەست لە هەفتەی هونەری ئەوەیە کە فۆلکلۆرو کەلتوری ڕەسەن بگەڕێتەوە و جارێکی تر کەلتوری دێرینە بژیەتەوە. ئیبراهیم وتی لە واشۆکانی پایتەختی میتانیەکان هەزاران ساڵە کەلتور، فۆلکلۆرو هونەر بڵاو بۆتەوە.
دواتر هونەرمەند ئۆرکێش دەلیلا بۆ کردنەوەی هەفتەی هونەری یەکەمین گۆرانی پێشکەش کردو کردیە دیاری بۆ گەلی سەرێکانی. شاعیری عەرەب نەوڕەس حەمەدیش یەکێک لە هۆنراوەکانی خۆی پێشکەش کرد.
تیپی شانۆی شەهید مەروان شانۆیەکیان پێشکەش کرد و دواتر مامۆستا ئیبراهیم شاکر هۆنراوەیەکی خوێندەوەو گروپی شەهید بێریتان چەند گۆرانیەکی کوردی-یان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
(ش ب)