گیراوانی PAJK و PKK مانگرتن تا مردن ڕادەگەیەنن
14:46
ژنها
ناوەندی هەواڵ - نیگەرانیەکان لە بارەی دۆخی ئاسایش و تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەکات، زیندانیانی سیاسی لە گرتوخانەکانی کوردستان و تورکیا، مانگرتنیان لە خواردن تا مردن راگەیاند.
مانگرتن لە خواردن لە دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجالان لەلایەن دەولەتی تورکەوە، سەرەتا لە ئامەد دەستیپێکرد و ئێستا لە رۆژی چوارەمیدایەو زیندانیانی سیاسیش بڕیاری بەشداریان لەو مانگرتنەدا لەناو گرتوخانەکاندا.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە (١٥-٩-٢٠١٦)، مانگرتن لە خواردن تا مردنی زیندانیانی سیاسی لە شارەکانی کوردستان و تورکیا دەستپیبکات، تا ئێستا ئەو مانگرتنە لە حەوت زیندان راگەیەندراوە و ٣٥ زیندانی بەشداری ئەو مانگرتنە بوون.
دەنیز کایا، لە سەر ناوی هەموو زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە.
کایا باسی لە هەوڵدان بۆ کودەتا لە ١٥ی تەمووز کرد و وتی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە ئەو کودەتایە وەکوو دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی دیکتاتۆریەکەی بەکار دەهێنێت و رایگەیاند:"ئێمە باش دەزانین کە دەوڵەتی ئاکەپە کودەتای لە نیسانی ٢٠١٥ەوە دەستپێکرد، ٧ی حوزەیران دەوڵەتی ئاکەپە قۆناغێکی نوێی دەستپێکرد، کودەتایان بە گۆشەگیری سەر رێبەری ئێمە دەستپێکرد، ئەنجامی هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانیان قبوڵ نەکرد و پاشان لە ٢٤ی تەموزی ٢٠١٥ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد و شەڕێکی نوێیان هەڵگیرساند".
کایا دەڵێت:"ئێمە نازانین شەوی ١٥ی تەمووز لە ئیمراڵی چ روویداوە، ئەوەی ئێمە لێی ئاگادارین ئەمەیە، کە گروپی هەوڵدەر بۆ کودەتا بەنیاز بوون ئۆجالان بکوژن، ئێمە نازانین ئێستا ئۆجالان لە ژیاندایە یان نا، لەو بارەیەوشەوە نە حکومەت بەیاننامەیەکی داوە و نە رێگا دەدات شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجالان بکات".
دەنیز کایا رایگەیاند:"دۆخی تەندوروستی و ئاسایشی رێبەری ئێمە نەزاندراوە، هۆکاری ژیان یان نەمانی ئێمە رێبەرەکەمانە، بۆیە مانگرتن لە خواردن تا مردنی کەجەدە، دەبەپە، کەژەئا و هەدەپە بە بەرز دەنرخێنین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەنیز کایا باسی لەوەش کردوە: کە بەنیازین مانگرتن لە خواردن لە ١٥ی ئەیلولەوە دەستپێبکەین، زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی ئامەد، شێرتێ، زیندانی ژنانی غەبزە، زیندانی هەژارا، کرکلار، سیلیڤری و تارشووسە، رۆژی ١٥ی ئەیلول دەستپێدەکات، لە هەر زیندان بە بەشداری پێنج هەڤال مانگرتنەکە بەڕێوە دەچێت، واتە ٣٥ هەڤال ماندەگرن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە وەک چۆن لە ساڵی ١٩٩٩دا بە دروشمی "ناتوان رۆژەکانمان تاریک بکەن" دەوری ئۆجالانمان کرد بە ئاگر، ئەمڕۆش بە مانگرتن دەوری دەکەین بە دیوارێکی بەهێزی ئاسایشی، بۆیە داوا لە خێزانەکانمان، کەسانی وڵاتپارێز و رای گشتی دیموکراتی دەکەین پشتگیری ئەم چالاکیانە بکەن.
(ش ب)