هەڵوێستی مامۆستایانی ژن سەبارەت بە بایکۆتی دەوام
09:19
ژنها
سلێمانی – مامۆستایان ڕادەگەیەنن، سورن لەسەر داواکانیان و گەر وەڵامیان نەدرێتەوە بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.
ئێوارهى دوێنێ له پاڕکى ئازادى له شارى سلێمانى، دهستهى مامۆستایانى ناڕازیى کۆبوونهوهیهکیان ئهنجامدا لهسهر چۆنێتى دهستپێکردنى ناڕهزایهتییهکانیان له ساڵى نوێى خوێندن، مامۆستایانی ژن لەبارەی بەردەوام بوونیان لەسەر بایکۆت بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
مامۆستا بەناز سەعید لەو بارەیەوە وتی:" بەرامبەر ئەو دۆخەی هاتۆتە ئاراوە ناڕەزایی دەردەبڕین و بەو مەبەستەش کۆبووینەتەوە، دۆخی مامۆستا ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، ئێمە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر بەردەوامی بایکۆتی دەوام بدەین بۆ ساڵی نوێی خوێندن، داواش لە مامۆستایان دەکەم هاودەنگ بن."
هاوکات مامۆستا شەوبۆ یەکێکیتر لە مامۆستایانی ناڕازیە و ڕایگەیاند: "ئێمە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆمان دەوام دەکەین، ئێمەش لە پێناو مافەکانی خۆمان بەردەوام دەبین، مافی ئێمەی مامۆستایە داوای مافەکانمان بکەین."
هەروەها مامۆستا ئیلاند محەمەد لەو بارەیەوە وتی: "ئەم گردبوونەوەمان زیاتر بۆ ئەوەیە کە لە ١٧ ی مانگ چی بکەین، بڕیارمان داوە لە ١٧ی مانگ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری بکەین، ئەگەر دوای ئەوەش گوێمان لێنەگیرێت ئەو کاتە بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەینین."
ناوبراو وتیشی کە خوێندنی ئەم ساڵ لە ساڵی پار خراپتر دەبێت گەر داواکانی مامۆستایان جێ بەجێ نەکەن، چونکە دۆخی مامۆستا زۆر خراپە، مامۆستا ئێستا هیچی نیە، دەسەڵاتیش گوێ لە قەڵەم ناگرێت، تەنها گوێ لە چەک دەگرێت، ئێمەش چەکمان نیە تەنیا قەلەمەکەمانە و بەو قەلەمەش داوای مافی خۆمان دەکەین، داواکاری ئێمەش تەنیا ئەوەیە پاشەکەوت بە موچەی مامۆستا نەکرێت."
هەروەها مامۆستا سۆزان وتی: " زۆر بەڵێنیان پێداین، هیچیان جێبەجێ نەکرد، زۆر منداڵ هەیە بۆ ئەو جەژنە هیچی بۆ نەکڕدراوە، ڕەنگە زۆر کەس ئەو جەژنە نەکات، بۆیە داوا لە دایک و باوکی خوێندکارانیش دەکەین لەگەڵمان بوەستنەوە و بلێین ئیتر بەسە، بە بڕیارین لە سەر ئەوەی کۆڵنەدەین."
ناوبراو لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەدا کە دڵنیان موچە هەیە لێ بە موچەخۆرانی نادەن، داواشی لە دەسەڵاتداران کرد یان دۆخی هاوڵاتیان باش بکەن، یان واز لە کوردسی بێنن.
(ش ب)