ڕۆڵی دوو خوشک لە شانۆگەری 'ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیری دایە'
09:24
ژنها
سلێمانی- دوێنێ لە سلێمانی شانۆگەریەک سەبارەت بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە پێشەکەشکرا.
ئێوارهى دوێنێ، له پارکى ئازادى له شارى سلێمانى، کۆمهڵهى گهنجانى وڵاتپارێزى کوردستان به شانۆگهری(ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیریدایە) باسىیان له گۆشهگیرکردنى سهر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و هێرشهکانى دهوڵهتى تورکیا و داعش بۆ سهر رۆژئاوا، ههروهها هێرشهکانى داعش بۆ سهر هاوڵاتیانى ئێزدى و ئەقڵیەتی کۆنهپهرستى له بهرامبهر ژن، کرد.
ئەو دوو خوشکەی کە ڕۆڵی سەرەکیان گێڕا لە شانۆگەریەکە( دیار و دێکان) باسیان لە شانۆگەری خۆیان کرد.
دیار رەزا کە ڕۆڵی کچێکی دەبینی و دوای ئەوەی دایک و باوکی باس لە گرنگی فکری ئۆجالان دەکەن لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعش دەکوژرێن و ئەویش بە دیل دەگیرێت، دیار دوای ئەوەی لە لایەن گەریلاکان لە دەستی چەتەکان رزگاری دەبێت، بۆ تۆڵەسەندنەوەی دایک و باوکی بەشداری ناو گەریلاکان دەکات، پاشان ئەویش یەکێک دەبێت لە رزگارکردنی کچێکیتری بەدیل گیراو، فەرماندەی گەریلا دوای ئەوەی لە ژیانی بەخت دەکات ڕۆڵی پەروەردەکردنی ئەو کچەی پێدەسپێردرێت، کە وەک خۆی لەدەستی چەتەکان ئازادکراوە.
دیار وتی:"چالاکیەکەمان بۆ تیشکخستنەسەر گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ بوو، هاوکات پەیامێک بوو بۆ ئێمەی کچان کە بتوانین خۆمان بەرگری لە خۆمان بکەین."
هەروەها دێکانی خوشکی کە ڕۆڵی "ماریا"دووەم کچی ئازادکراوی دەبینی کە وەک منداڵێک دەبێتە قوربانی دەستی ڕەشکوژی و تیرۆری چەتەکانی دوژمنی مرۆڤایەتی. دێکان لەو بارەیەوە وتی شانۆگەریمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوو، داواکاریشم لە هەموو کچانی گەنج ئەوەیە خۆیان بە هێز بکەن بۆ ئەوەی خۆیان بتوانن بەرگری لە خاک و گەلەکەیان و خودی خۆیان بکەن."
(ش ب)