بۆ بەدواداچوونی سکاڵاکەیان، نوێنه‌رانی ژن چوونە بەردەم دادگا
11:30
ژنها
ناوەندی هەواڵ - چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر، بڵاو کردنی دیمه‌نێک له قسه‌کانی نادر قازی پوور نوێنه‌ری پەرلەمانی نۆیەم و کاندیدی شاری ورمێ له پەرله‌مانی ده‌یه‌م که به‌رامبه‌ر به ژنان ئیهانه و بێڕێزی کردبوو، کاردانه‌وه‌ی چالاکوانانی مه‌ده‌نی و مافی ژنانی لێ که‌وته‌وه.
سکاڵای نوێنه‌رانی ژن لە خولی نۆیەم بەرامبەر بە قازی پور رۆژی دووشه‌ممه درا به دادگای گشتی ئێران و کۆپیه‌کیشی بۆ کۆمسیونی خاڵی ٩٠ ی چاودێری پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرله‌مان نێردرا.
نادر قازی پوور له قسه‌کانی خۆی به زمانی تورکی، بێڕیزی بە ژنان کردبوو و ڕایگەیاندبوو "وڵاتمان زۆر به ئاسانی به ده‌ست نه‌خستوه که هه‌ر ....... بنێرین بۆپەرلەمان، پەرلەمان جێگەی ژنان و منداڵان نیە، بەڵکو جێگای پیاوانە، ژنان دەنێرن بۆ پەرلەمان بە سه‌رتانه‌وه ده‌بنه به‌ڵا و ئابرووتان ده‌به‌ن، پیاوان بنێرنه پەرلەمان که به‌لانی که‌م کارێکێشی نه‌که‌ن، بتوانن ئه‌م کاره بەڕێوە ببەن."(لەگەڵ هەندێ وتنی ناشیاو)
به‌رامبه‌ر به‌م بێڕێزیانە فراکسیونی ژنان لە خولی نۆیەمی پەرلەمان سکاڵایان لەو نوێنەرە کرد و ناردیان بۆ رێکخراوی لێکوڵینه‌وه‌ی گشتی ئێران، دادگای کارمه‌ندان و کۆمسیۆنی خاڵی ٩٠ بۆ یاساکانی پەرلەمان.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان به‌شێک له نوێنه‌رانی ژن لە خولی نۆیەمی پەرلەمان، هه‌فته‌ی رابردووش ژنان چوونە بەردەم شوعبه‌ی ١٥ی لێپرسین و هۆکاری ئاماده بوونی خۆیان له دادگا به‌دواداچوونی سکاڵاکەیان له‌سەر نوێنه‌ری ورمێ دەربڕی.
ساکینه عومرانی، پەرلەمانتار، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی له ژنانی خولی نۆیەمی پەرلەمان کەچوونە بەردەم دادگا بۆ بەدواداچوونی سکاڵاکەیان ڕایگەیاند: "له ره‌شه‌ممه‌ی ئەم ساڵدا که شایه‌د حاڵی قسەکانی نوێنه‌ری خه‌ڵکی ورمێ دژ به ژنان بووین، سکاڵای خۆمان گەیاند به رێکخراوه جیاوازه‌کان. به‌داخه‌وه نیوه‌ی مانگی سه‌رەتای هاوینی ساڵی رابردوو بوو که ئه‌م سکاڵایەمان دوای چوار مانگ گه‌یشته دادگا."
هه‌روه‌ها وتی:" رۆژی سێ شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان له دادگا ئاماده بووین و سه‌باره‌ت به سکاڵامان له نوێنه‌ری ورمێ بە به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆی قسەکانی ئەو و پرینتی هێندێ له رۆژنامه‌کان که بێڕێزیەکانی ئەویان بەرامبەر ژنان بڵاویان کردبوه‌وه لەگەڵ خۆمان بردبوو."
عومرانی جەختیشی کردۆتەوە که له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دۆسیەی سکاڵا له نوێنه‌ری شاری ورمێ له دادگایه و له قۆناغی دوای ئه‌وه قازی پوور بانگهێشتی دادگا ده‌کرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆر ده‌نگدانه‌وه له سه‌ر قسه‌کانی قازی پوور هه‌بوو، هێندێ له نوێنه‌رانی پیاو لەبەرامبەردا هه‌وڵیان دا به واسته ئاسته‌نگی دروست بکه‌ن بۆ بێکاریگەر کردنی ئەو سکاڵایانەی ژنان. فاتمه ره‌هبه‌ر، نوێنەری خولی نۆیەمی پەرلەمان، ئه‌م واسته‌یه قه‌بووڵ نه‌کردوه و وتویه‌تی:" قازی پوور له‌و کاته‌وه که ئاگادار بووه که بۆ سکاڵا لەسەری واژۆ کۆ ده‌که‌ینه‌وه، بۆ لێبوردن هاتوه سه‌ردانمان و وتویه‌تی که مه‌به‌ستی نوێنه‌رانی ژنی ریفورمخوازی خولی ٧، ٨ و ٩ نه‌بوو و مه‌به‌ستی هێندێ که‌س له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن بووه".
ره‌هبه‌ر وتویه‌تی: " ئه‌و بابه‌تانه که له گه‌ڵ فایله ده‌نگه‌کانه بڵاو کراونه‌ته‌وه به ئاشکرایی هه‌ر شت ده‌رده‌خاته روو و قازی پوور به‌و ئاسته‌ی که قسه‌کانی له راگه‌یاندنه‌کانی ناوخۆ و دره‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه هه‌بووه، پێویسته قه‌ره‌بووی بکاته‌وه و به درۆی بخاته‌وه و داوای لێبووردن بکات".
به‌م ره‌نگه‌ش هێندێ له نوێنه‌رانی خولی نۆیەمی پەرلەمان وه‌ک زوهره تهیبزاده نوری و لاله ئیفتخاری سکاڵاکەیان کێشاوه‌ته‌وه.
(ش ب)