شیردانی سرووشتی دژی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه‌

12:00

ژنها

ناوەندی هەواڵ - توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ڵێ شیردانی سروشتی رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له‌ سنوورداركردنی مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانكۆی (یانكۆبینگ)ی سویدی و (ترۆمسۆ)ی نه‌رویجی ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ جۆرناڵی زانستی (برێستفیدینگ مێدیسن) بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژنانەی بۆماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگ شیری خۆیان به‌ منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له‌ ژیان زیاد ده‌كات ته‌نانه‌ت دوای بیست ساڵ له‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی شێرپه‌نجه‌كه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ شیردانی سرووشتی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی ئه‌و ژنانەی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوونه‌.

(ش ب)