فیستیڤاڵ بە هەڵپەرکێ و گۆرانی منداڵانی کۆبانێ کۆتایی هات

12:02

ژنها

رمێڵان – دووەمین فیستیڤاڵی منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی منداڵانی کۆبانێ کۆتایی هات.

لە شارۆچکەی ڕمێڵانی سەر بە کانتۆنی جزیرە دووەمین فیستیڤاڵی منداڵانی رۆژئاوای کوردستان لە ژێر دروشمی"منداڵان رەنگی ژیانن" لە رۆژی ١ی ئەیلول واتا رۆژی جیهانی ئاشتی دەسی پێکرد. فیستیڤاڵی ئەم ساڵ کرایە دیاری بۆ ئەو منداڵانەی لە کۆمەڵکوژی دیلۆک و قامیشلۆ ژیانیان لەدەستداوە.

لە فیستیڤاڵەکە ڕۆژانە جۆرەها بەرهەمی هونەری کە پێکهاتبوون، لە هەڵپەرکێ و مۆسیقا و شانۆ پێشەکەش دەکران و بە سازکردنی ئاهەنگێکی قەشەنگ کۆتایی هات. هاوکات دواین بەرهەم لەلایەم منداڵانی کۆبانێ پێشەشکران کە بریتیبوون لە گێرانی هەڵپەرکێی فۆلکۆری و چەند گۆرانیەک.

لە کۆتایی ئاهەنگدا نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاو، تەڤدەم، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی کەلتور و هونەری ڕۆژئاوا و چەندین دامودەزگای تر وتەی خۆیان پێشەکەش کرد و ئاماژەیان بە پێشخستنی کەلتور و هونەری ڕەسەن کرد.

لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر هەموو گروپەکاندا دابەشکرا و فیستیڤاڵ بە گێڕانی هەڵپەرکێ و دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

(ش ب)