لە دوای شەنگال 'ئاوازی چیا' لە ڕۆژئاوا کۆنسێرتی سازکرد
14:08
ژنها
تربەسپی – گروپی ئاوازی چیا، لە دوای شەنگال لە رۆژئاوای کوردستانیش بۆ شەرڤانان و هاوڵاتیان کۆنسێرتیان سازکرد.
گروپی ئاوازی چیا سەر بە تەڤگەری چاند و هونەری (کەجەکە)، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە چیای شەنگال کۆنسێرتیان بۆ شەرڤانان و هاوڵاتیان سازکرد، دوا بەدوای ئەوەش گروپی مۆسیقا و گۆرانی ئاوازی چیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتی سازکرد.
کۆنسێرتەکە بە هەوڵی هێزەکانی پارێزگاری سنور، بۆ شەرڤانانی یەپەگە-یەپەژە و کەسوکاری گیانبەختکردوان ئامادەکرابوو. هاوڵاتیانیش بە جۆشەوە لە قامیشلۆ، چەلاغا، دێرک و شەداد بەشداریان لەو کۆنسێرتەدا کرد کە لە گۆڕەپانی بەرامبەر مزگەوت، لە شارۆچکەی تربەسپی سازکرا.
گروپی ئاوازی چیا چەندین گۆرانیان بەدەنگی چیایی پێشەکەش بە ئامادەبوان کرد. لە کۆنسێرتی ئاوازی چیادا دروشم بۆ ئازادی ئۆجالان وترانەوە، ژنانیش بە چەپڵە و هەلهەلەوە ڕەنگێکیتریان بەخشیە کۆنسێرتەکە.
(ش ب)