تارا حوسێن: ئۆتۆمبێلی ئاسایش بەسەر خۆپیشاندەراندا تێپەڕی - نوێکرایەوە

ژنها

هەولێر – تارا حوسێن، ڕایگەیاند کە بە فەرمانی ئاسایشی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناو خۆپیشاندەراندا تێپەڕین و دوو هەڤاڵیان بریندار بووە.

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ڕێگری لە خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی، کەرکوک، گەرمیان و مەخمور کرد کە هەوڵیاندا بچنە شاری هەولێر بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە.

لە بەرامبەر ئەوەشدا خۆپیشاندەران لەبازگەی دێگەلە ڕێگای هاتوچۆیان داخستوە و ئیدانەی ئەو هەوڵێستەی 'پەدەکە' دەکەن.

هەروەها لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێکرد و نزیکبوونەتەوە لە کۆنسۆڵخانەی تورکیا و هێزەکانی ئاسایشی (پەدەکە) زۆربەی ڕێگاکانیان داخستوە و دەستیان بەسەر ئامێری دەنگ و چەند ئۆتۆمبێلێکی خۆپیشاندەران داگرتوە.

لە بارەی هێرشی ئاسایشی 'پەدەکە' تارا حوسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕایگەیاند: "چالاکیەکانمان لە هەولێر بە ناوەندی کرد، بەڵام زۆر بەداخەوە ئاسایشی پەدەکە ئۆتۆمبێلەکان و ئامێری دەنگیان بردووە بۆ ئەوەی دەنگمان بەرزنەکەیەنەوە، بەڵام ئەوان ناتوانن بێدەنگمان بکەن، دەبێت دەنگمان بگاتە ئیمڕاڵی. هەروەها بە فەرمانی ئاسایشی هەولێر ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر خۆپیشاندەراندا تێپەڕین و بە هۆیەوە دوو هەڤاڵمان لە ئۆتۆمبێل کەوتونەتە خوارەوە و دوو هەڤاڵمان بریندار بووە.
(ش ب)