پەدەکە ڕێگری لە خۆپیشاندەرانی شارەکانیتر کرد بچنە هەولێر
17:57
ژنها
هەولێر – هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە لە بازگەی دێگەلە ڕێگریان لە ئاپۆڕای جەماوەریان کردوە و لە شاری هەولێریش ئامێری دەنگیان لە خۆپیشاندەران ستاندووە.
هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ڕێگری لە خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی، کەرکوک، گەرمیان و مەخمور کرد کە هەوڵیاندا بچنە شاری هەولێر بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە.
هەروەها لە شاری هەولێر جەماوەر لە کۆبوونەتەوە و هێزەکانی ئاسایشی (پەدەکە) ئامێری دەنگیان لە خۆپیشاندەران ستاندوە.
تارا حوسێن لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئامێری دەنگیان بردووە بۆ ئەوەی دەنگمان بەرزنەکەیەنەوە، بەڵام ئەوان ناتوانن بێدەنگمان بکەن، دەبێت دەنگمان بگاتە ئیمڕاڵی.
پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند کە دانوستان بۆ ئەنجامدانی چالاکی بەردەوامە بەڵام هێزەکانی ئاسایشی 'پەدەکە' سەرجەم دەروازەکانی شاری هەولێری بە ڕووی خۆپیشاندەران داخستوە.
(ش ب)