شیرین مراد: لە بەرامبەر بەرەی دەسەڵات، بەرەی گەل یەک دەخەین
09:53
ژنها
کەرکوک – شیرین مراد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بەرەی دیموکراسی گەل ڕادەگەیەنێت: هیوادارین سەرجەم لایەنە دیموکراسیخوازەکان بەشداری بکەن لە یەکەم کۆنگرەی بەرەکەمان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی باشوری کوردستان بە ئیرادەی گەل، چونکە تاکە حزبێک ناتوانێت دۆخی باشوری کوردستان بەرەو ئاراستەی چارەسەریدا ببات.
شیرین موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بەرەی دیموکراسی گەل سەبارەت بە ڕاگەیاندنی بەرەکەیان لەم قۆناغەدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی ئاژانسی "ژنها"ی دایەوە.
- بۆچی بەرەتان هەڵبژارد؟ بەرە چ واتایەک دەبەخشێت بۆ دۆخی ئێستای باشوری کوردستان؟
شیرین مراد: "بێگومان دۆخی باشووری كوردستان به تاكه حزبێك ناتوانرێت به ئاراسته چاره‌سه‌ری ببرێت، به‌ڵكو پێویستی به هاو فیكری و هاوخه‌باتی سه‌رجه‌م لایه‌نه ئازادیخواز و دیموكراسیخوازه‌كان هه‌یه، واتا هه‌موو ره‌وت و لایه‌نه ئازادیخواز و دیموكراتیخوازه‌كان ده‌توانن بێنه لای یه‌كتر و له‌به‌ره‌یه‌كدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كان كار بكه‌ن. بۆیه به‌ره‌مان پێ راستر و گونجاو تر بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی حزبێك بونیاد بنێین. چونكه بەرە ئۆرگانێکی گشتگیرە لە پارت و بزووتنەوە گەورەترە کە بۆ دۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە و باشووری کوردستان ئێجگار پێویست و پڕ بایەخە. له‌راستیدا ئێستا به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریدا به‌ره‌ی گه‌ل لاوازه، چونكه په‌رشوبڵاوه، بۆیه گه‌ل پێویستی به‌وه هه‌یه به‌ره‌ی خۆی هه‌بێت و بۆ داخوازی و ئامانجه‌كانی خۆی تێكۆشان بكات. بۆیه به‌ره بە واتای کۆکردنەوەو هاودەنگی دەنگە نارازیەکانی گەلەکەمان دەبەخشێت."
- تا ئێستا لەلایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی باشوری کوردستان چ هەوڵوێستێکیان هەبووە بەرامبەر بەو بەرەیە؟ چاوەڕوانیتان لێیان هەیە؟ یان ئێوە چ دەستپێشخەریتان کردوە؟
شیرین مراد: "به‌گشتی بهرهكهمان هێشتا نوێیه و هێشتا كاردانه‌وه‌كان دیار نین. به‌ڵام هیوادارین كاردانه‌وه‌كان ئیجابی بن و بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر به گه‌ل راپه‌ڕێنین و ببینه جێی متمانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه دیموكراسیخوازه‌كان. ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه به‌یه‌كه‌وه كاری هاوبه‌ش به خزمه‌تی دیموكراسی و گه‌ل بكه‌ین. چونكە بەرەی دیموکراسی گەل بۆ خزمەتی هاوڵاتی دروست بووەو بروا ناکەم کەسیش ئەم کارەی پێ باش نەبێ و بەرە چاوەروانی هەلوێستی دلسۆزانەیان دەکات. تا ئێستا دەستپێشخەریمان نەبووە بەلام لە داهاتوودا دەمانبێت."
- ژنان لەناو بەرەی دیموکراستی گەل چ پێگەیەکیان هەیە؟ چۆن لە ئیرادەی ژنان دەڕوانن لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا؟
ژن لە ناو بەرەدا پێگەی پێشڕه‌وی هه‌یه بۆ خه‌باتی دیموكراسی شانبه‌شانی پیاو له تێكۆشاندا ده‌بێ و له‌هه‌موو ئاسته‌كان و ئۆرگانه‌كانی بهرهكهماندا پێگه و جێگه‌ی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ ماف و ئازادییه‌كانی ژنانیش تێكۆشانێكی ستراتیژی و بنچینه‌یی ده‌كه‌ین. چونكه ئه‌مه به یه‌كێك له كێشه هه‌ره بنچینه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌بینین. ژن بە ئیرادەی خۆی کاری سیاسی دەکات و ئەرک و به‌رپرسیارێتی سیاسی خۆی و بە باوەر بە خۆوە جێ بەجێ دەکات."
- لە بەرنامەکانی کاری ئێوە دا هیچ پڕۆژەیەک هەیە بۆ بەڕێکخستن کردنی دەنگە نارەزاییەکانی گەل؟
شرین موراد: "بێگومان پرۆژه‌مان بۆ رێكخستنكرنی ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كانی گه‌ل هه‌یه. ته‌نانه‌ت بهرەكهمان بۆ خۆی پرۆژه‌ی رێكخستنبوونی گه‌له و بۆ گه‌ل و له‌پێناو گه‌ل و به ئیراده و پشتیوانی گه‌له‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رده‌كه‌وێت."
پرسیاری کۆتایی، بەرامبەر بە دۆخی ئاڵۆزی سیاسی کە بەسەر هەموو جومگەکانی کۆمەڵگەدا زاڵ بووە لە نزیکترین هەنگاوەکانی ئێوە چین؟
شیرین مراد: "له قۆناخی یه‌كه‌مدا هه‌وڵده‌دین خۆمان به گهلەكهمان بناسێنین و به‌ڕوونی به‌رنامه و ستراتیژی بهرهكهمان بناسێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تی و لایه‌نه ئازادیخوازهكانهوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه پرۆژه‌ی هاوخه‌باتی و هاو بیری پێشبخه‌ین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەرەی دیموکراسی گەل خەریکی خۆ ئامادە کردنیشە بۆ بەستنی یەکەم کۆنگرەی خۆی. هەر لێرەوە داوا کارین لە کەسانی دیموکراسیخواز بێنە پێشەوە و بەشدار بن لە کۆنگرەكهمان و قۆناخێكی نوێی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراسی گه‌ل پێشبخه‌ین و گۆڕانكاری ریشه‌یی له دۆخی ئێستای باشووردا بكه‌ین و گه‌ل له ژیانێكی ئازاد وئاسووده و ئارام‌دا بژیت."
(ش ب)