بەرخۆدانی مانگرتن لە شەشەمین ڕۆژدا بەردەوامە
13:50
ژنها
ئامەد - مانگرتنی لە خواردن تا مردن، کە ٥٠ سیاسەتمەداری کورد لە ئامەد رایانگەیاندبوو، پێی نایە ڕۆژی شەشەم، داواکاری مانگرتوان بریتیە لە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
ئەمڕۆ شەشەمین رۆژە کە ٥٠ سیاسەتمەداری کورد لە ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) لە ئامەد بۆ کۆتایی هاتن بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، مانگرتنیان لە خواردن تا مردن راگەیاندووە، مانگرتنەکە بە پێشەنگی کەجەدە، هەدەکە، کەژەئا، دەبەپە و هەدەپە لە رۆژی ٥ی ئەیلولەوە دەستیپێکردوە.
هەموو رۆژێک کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، رێکخراوان و چالاکوانان بۆ پشتگیری لە مانگرتنەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسی وەدات ئایدین لە ناوەندی دەبەپە سەردانی مانگرتوان دەکەن.
دوێنێ، ئیدریس بالووکان، سەرۆک پارێزەری دەستەی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، بەڕێوەبەری بنکەی ئامەدی رێکخراوی ، ئەندامانی رێکخراوی دیای-بەر (DÎAY-DER)، هونەرمەندان، نووسەران، شانۆکاران و هەزاران هاوڵاتی دیکە سەردانی مانگرتوانیان کرد.
هەرەها زیندانیانی زیندانی جۆری "ف" ژمارە ١ی تەکریداغ و زیندانیانی زۆر زیندانی سڵاویان لە مانگرتوان کرد.
هەروەها لە هۆڵی مانگرتندا دەفتەرێک بۆ یادگاری بەناوی دەفتەری"نۆتەکانی مانگرتن" لە شوێنی مانگرتنەکە دانراوە، ئامادەبوان هەر رۆژ بیروڕای خۆیان لەبارەی مانگرتنەکەوە دەنووسن.
(ش ب)