"پەدەکە، ڕووی چەکەکانی لە داعش نا لە خەڵک دەکات" - چاودێری
15:22
ژنها
مەخمور – زنجیر چالاکیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، هەموو جیهانی گرتۆتەوە، جەماوەری باشوری کورستانیش بوون بە ئەڵقەیەک لەزنجیری چالاکیەکان. وابڕیار بوو جەماوەری باشووری کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان، بە رێپێوانێک هەتا بەردەم کونسولگەریی گشتی تورکیا بڕۆن لە شاری هەولێر، بەڵام بەهۆی رێگریەکانی ئاسایشی "پەدەکە" لە بازگەکانی چوونەناوەوەی هەولێر، خەڵکی شارەکانی تر نەیانتوانی بەشداری بکەن، ئاسایشی هەولێری سەر بە پەدەکە، چەکی لولە درێژی پیشانی جەماوەدا و ڕووی چەکەکانی کردبووە هاوڵاتیان، ژنانیش کاردانەوەی توندیان دەربڕی و ئەو ڕووداوەیان بە هەڵوێستێکی خیانەتکارانە لە قەڵەمدا.
لە شاشەی نەورۆزتیڤیەوە گەلی کورد بینەری هەموو ئەو هێرش و پەلامارانە بوون، کە دوێنێ ئاسایشی هەولێری سەر بە "پەدەکە"، دژ بە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ئەنجامدا.
"ڕووی چەکەکانیان لە خەڵک کرد"
هاوڵاتیانی مەخمور بەو تابلۆیەی دوێنێ نیگەرانن و ئاماژەیان بەوەدا کە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕۆژانەیە کە شەنگال بۆ داعش و سنورەکانی هەرێمیش بۆ تورکیا چۆڵ دەکرێن. بەتایبەتیش ژنان نیگەرانن بەرامبەر ئەو هەڵوێستە و ڕایدەگەیەنن کام ڕۆژ"پەدەکە" لە سەر بازگەکانی بە دۆشکا، بی کەی سی و چەکی ئێم ١٦ راوەستاوە.
لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئاسایشی سەر بە "پەدەکە" یەکێکیتر لە دروشمەکانیان "بمرێت خیانەت" بوو. کاتێک ئاسایش بە چەک و هێزێکی بەرچاو ڕێگری لە جەماوەری مەخمور کرد بچن بۆ هەولێر و بەشداری لە خۆپیشاندانی جەماوەری بکەن، هاوڵاتیان ئیدانەی ئەو هەوڵێستەیان کرد و دەستیان بە چالاکی ئیدانە کردن کرد. کاتێک پرسیاری ئەوەمان لە کاربەدەستانی "پەدەکە" کرد ئایا ئەو ڕێگریە بەمەبەستە یان جێبەجێکردنێکی ئەرکێکی ئاساییە، لەوەڵامدا وتیان"ئاسایە و خەڵک درۆ دەکەن، بۆیە ڕێگەیان پێ نادەین"
ئەو ژنانەی بۆ کامێراکەمان قسەیان کرد ڕایانگەیاند: هەموو جیهان قبوڵی کردوە کە گەل داوای ئازادی ڕێبەری خۆیان بکەن و شتێکی لەبارەیەوە بزانن، تەنها "پەدەکە" ئەوەی پێ قبوڵ ناکرێت. لە هەمانکاتدا ژنان بەکار هێنانی هێز و ڕووی چەک لە خەڵک کردنیان وەک خیانەت بەناو کرد.
(ش ب)