بەرخۆداێرانی مانگرتوو: بە بانگەشەکانی چاوپێکەوتن باوەڕ مەکەن
16:54
ژنها
ئامەد – بەرخۆدێرانی مانگرتنی ئامەد ڕایانگەیاند: نابێت گەلەکەمان باوەڕ بەو بانگەشانە بکات، کە دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بڵاویان دەکاتەوە.
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا و سەر بە دەسەڵاتی تورکیا لەسەر زاری کاربەدەستانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە بڕیار دراوە" لە جەژنی قوربانه کەسوکاری ئۆجالان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت".
بەرامبەر بەو هەواڵانە، بەرخۆدێرانی مانگرتنی تا مردن لە شاری ئامەد، کە لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتندان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لێدوانێکیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.
لێدوانەکە لەلایەن جێگری هاوسەرۆکانی گشتی (هەدەپە) نادر یلدرم خوێندرایەوە و ڕاگەیاندرا: "لە کاتژمێرەکانی ئەمڕۆ نیوەڕۆدا هەواڵێک لە میدیاکاندا بڵاو کرایەوە، ئێمەش پێویستمان بەوە بینی کە لێدوانێک بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕابگەیەنین. ئێمەش ئەو هەواڵەمان لە راگەیاندنەکانەوە بیست، لەو بارەیەوە هیچ زانیاریەکمان پێنەگەیشتوە. هەر بۆیە بڕیاری چالاکیەکەمان وەک ڕۆژی یەکەم ڕوونە، هیچ گۆڕنکاریەک لە ئارادا نیە. بۆ ئێمە ئەو لێدوانەی ڕاگەیاندراوە هیچ واتایەکی نیە. داواکاریمان ئەوەیە کە شاندێک یان کەسوکاری یان پارێزەرانی بچنە ئیمراڵی و ئەنجامەکانمان پێ ڕابگەیەنن، تا ئەو کاتە چالاکیەکەمان بەدەوام دەبێت."
"گەلەکەمان باوەڕ نەکات"
نادر دەستنیشانی کرد کە گەلەکەمان نابێ باوەڕ بەو لێدوانانە بکات و بەم شێوەیە بەردەوام بوو :" لە ٥ ئەیلولەوە هەتا ئێستا پێداگری و بە بڕیاربوون بەردەوامە. ئەوە ماوەی ٦ ڕۆژە گەلەکەمان بوونەتە بازنەیەک لەدەورمان، ئێمە سوپاسیان دەکەین. هەواڵێکی ترمان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیستووە کە پۆلیسی فەرەنسا دەیەوێ بڵاوە بەو چالاکوانانە بکات کە لە مانگرتندان. ئێمە ئەم هەڵوێستە دژە دیموکراتیەی حکومەتی فەرەنسا شەرمەزار دەکەین."
لێدوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێ هات.
(ش ب)