هەرێمی کوردستان بەرەو نەخوێندەواری
09:28
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بەشێک لە مامۆستایانی چەند شار و شارۆچکەیەکی باشوری کوردستان بڕیاریان داوە زه‌نگی خوێندنی ئەمساڵ لەسەر شەقام لێبده‌ن و نه‌چنه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه تا داواكانیان جێبه‌جێده‌كرێت.
بەشێک لە مامۆستایانی شاری سلێمانی و دەوروبەری کە لە ساڵی پارەوە بەرامبەر بە بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی مامۆستایان دەستەیەکی ناڕەزاییان پێکهێناوە، ماوە چەندین ڕۆژە بە کۆبوونەوە و لێدوانی ڕۆژنامەوانی داواکاریەکانیان ڕووبەرووی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بەڵام دوای چەندین هەوڵی بێ سود دوێنێ دەستەکە له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن فشار‌و ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بن، "جه‌نگ دژی برسی كردن و زوڵم راده‌گه‌یه‌نین به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه".
پەروین نەجم، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو:"ئاشکرایە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە ٢١-٨-٢٠١٦ بە بەیاننامەیەک فشارە مەدەنیەکانی بۆ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری کرد کە ١٧- ی ئەم مانگە بوو، بەمەش وەزارەتی پەروەردەی ناچار کرد بە بێ هیچ پاساوێکی لۆژیکی و پەسەندکراو وادەی دەوام بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دوابخات".
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ١٧ی ئه‌م مانگه زه‌نگی خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا لێبدات، به‌ڵام پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ١٠ رۆژ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانی دواخست بەو پێیەش بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە کە لە ٢٧ ی ئەم مانگە دەست بە خوێندنی ئەمساڵ بکرێت. بۆیە مامۆستایانیش بڕیاریان دا چالاکیەکانیان دوابخەن کە بڕیار بوو لە ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندن ئەوانیش دەست بە چالاکیەکانیان بکەن.
ناڕەزایەتی مامۆستا و خوێندکار و کەسوکاری خوێندکاران ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت، جێگەی ئاماژەیە کە خوێندکارانیش تا ئێستا چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بۆ نمونە: لە ڕۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠١٦، خوێندکارە یەکەمەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و یەکێک لە خوێندکارەکانیش بڕوانامەکەی سوتاند.
یه‌كێتی مامۆستایان پێشتر بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان پرۆژه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مامۆستایان، به جۆرێك مامۆستایانی پله یه‌ك و دوو كه موچه‌یان زیاتره له پله‌كانی دیكه، پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان سه‌دا ٤٠ بێت، پله‌سێ و چوار سه‌دا ٣٠ ی موچه‌كه‌یان پاشكه‌وت بكرێت، پله‌كانی پێنج و شه‌ش سه‌دا ٢٠ و پله حه‌وت و هه‌شت سه‌دا ده‌ی موچه‌كه‌ی پاشكه‌وت بكرێت.
هەرچەند وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی هەرێمەکان سورن لە سەر دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ، بەڵام مامۆستایان ڕادەگەیەنن دۆخی داراییان بەهیچ شێوەیەک دەست نادات کە بچنە هۆڵەکانی خوێندن.
مامۆستا ژیان محەمەد پێی وایە گەر دۆخی هەرێمی کورستان بەو شێوەیە بڕوات ئەوا خوێندنی ئەم ساڵ دەست پێناکات و گەر خوێندنی ئەمساڵیش دەستپێنەکات ئەوا کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر ئاییندەی کۆمەڵگە.
ئەو مامۆستایە پێشبینی ئەوەش دەکات گەر ئەمساڵ خوێندن دەست پێنەکات کارەساتێک بۆ گەنجان دێتە ئاراوە.
شوكریە ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە: بە پێی ئامارێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ساڵی رابردووی خوێندن (٣٠) هەزار خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە، كە زۆربەیان لە قۆناغی بنەڕەتین واتە لە ( یەك تاكو نۆ ).
ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریدا لە مەترسی وازهێنانی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندندا داوە و دەڵێت: ئەو ئامارەی یەكێتی مامۆستایان لەبارەی وازهێنانی قوتابیان مەترسیدارە و پێویستە وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێم پەلە بكەن لە چارەسەكردنی پرۆسەی خوێندن.
شوكریە ئیسماعیل لەبارەی هۆكارەكانی وازهێنانی خوێندكاران ڕاشیگەیاندوە: هۆكار زۆرن بۆ وازهێنانی قوتابیان لەوانە بەشێك لە دایك و باوكان پێیان وایە منداڵەكانیان ئەگەر خوێندنیش تەواو بكەن دانامەزرێن، هەروەها بەشێكی تریان ئەو چەند ساڵە بارودۆخی مامۆستایان بینیوە و پێیانوایە منداڵەكانیان داهاتوێكی باشیان نابێت و جگە لە چەندین هۆكار تر.
ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار خوێندکار ناویان لە خوێندنی ئەمساڵ هەیە گەر دەستێبکات، هاوکات بە گوێرەی ئامارێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش ١٠ هەزار مامۆستا وانە دەڵێنەوە.
ساڵانە پێش كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دیارترین سرود كە لە نێو منداڵەكاندا دەوترایەوە سروودی "پشوی هاوین بڕایەوە دەرگای مەكتەب كرایەوە" بوو، بەڵام ئەگەر بەمشێوە بڕوات، نە پشوی هاوین دەبڕێتەوەو نە دەرگای مەكتەبەکانیش دەکرێتەوە.
(ش ب)