نادیە موراد: خەڵاتەکەتان ببەنەوە، تیرۆری داعشی تورکی سەر ڕۆژئاوا بوەستێنن

09:30

ژنها

ناوەندی هەواڵ - نامه‌یه‌كی نوسراو له‌ بالیۆزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ (بۆ نياز چاكی) نادیه‌ موراد بۆ گه‌لانی ئازادیخواز.

نادیه‌ مواردی كچه‌ ئێزیدی كه‌ ویژدانی جیهانی هه‌ژاند، بە نامەیەکی نوسراو ڕادەگەیەنێت: تیرۆری داعشی توركی بوه‌ستێنن و داوا لە هەموو جیهان دەکات بە بڵاوکردنەوە و وەرگێرانی نامەکەی هاوکاری بکەن.

هه‌ڵمه‌تی هاوپشتی و هاوكاری نادیه‌ موراد بۆ گه‌لی رۆژئاوای كوردستان:

"له‌ناوبردنی گه‌لی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان بوه‌ستێنن، به‌ده‌ستی ئه‌ردۆگان و داعشه‌ هاوكاره‌كانی، ئه‌وانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی شه‌نگالیان ئه‌نجامدا له‌دژی گه‌لی ئێزدیی.

ئێوه‌ (خه‌ڵاتی نوبڵ بۆ نیاز چاكی)تان به‌من به‌خشی، كه‌چی له‌ولاوه‌ مافتانداوه‌ به‌ بكوژی گه‌له‌كه‌م تا جارێكی دیكه‌ گه‌لی رۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵكوژبكات، خه‌ڵاته‌كه‌تان به‌رنه‌وه‌، به‌ڵام ئاشتی ببه‌خشن به‌ گه‌له‌م.

سه‌یره‌، ئێمه‌ دوو ساڵه‌ شه‌ڕی تیرۆر ئه‌كه‌ین كه‌ خۆی له‌ داعش-دا ئه‌بینێته‌وه‌، باشترین ڕۆڵه‌كانمان له‌ (یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌) له‌وپێناوه‌دا به‌خشیوه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ئه‌ده‌ین مه‌ترسیدارترین تیرۆریست له‌ میژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌ناوبه‌رین كه‌ خۆی له‌ كه‌سی ئه‌ردوگاندا ئه‌بینێته‌وه‌، ئه‌ردوگانی ئه‌ندازیاری تیرۆریستی جیهانی كه‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌كوژێ له‌هه‌موو جیهاندا، ئه‌مرۆ ئێمه‌ ئه‌كوژێ و سبه‌ی ئێوه‌، تیرۆر ئاینی نیه‌و تیرۆیستیش بێ ره‌گه‌زه‌.

سه‌یره‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ری تیرۆرستان ئه‌كات، كه‌ خۆی له‌ داعش-دا ئه‌بینێته‌وه‌، به‌به‌رچاوی ئێوه‌وه‌ به‌ خوێن ساردی ئه‌كوژرێ و ئێوه‌ لێی بێده‌نگن..؟ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌وه‌ی رێگه‌ بدرێ به‌ تیرۆریستان كه‌ مرۆڤانێك بكوژن ته‌نها له‌به‌ر جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ره‌نگ و ئاینیان، ئه‌مرۆ من ئه‌كوژن و سبه‌ی ئێوه‌ ئه‌كوژن، له‌ژێر هه‌مان بیروباوه‌ڕدا، چونكه‌ ئه‌و جگه‌ له‌خۆی، كه‌سی دیكه‌ی پێ قبووڵ نییه‌.

داوام وایه‌، ئه‌م نامه‌یه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، نه‌ك ته‌نها بیخوێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها وه‌ریبگێڕنه‌ سه‌ر هه‌موو زمانه‌كانی جیهان، تا هه‌موو مرۆڤایه‌تی بیخوێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هاوكاری ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی تیرۆرسیتانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگانی داعشی ئه‌كه‌ن‌، ئه‌وا داواكارم، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بێ ئه‌م نامه‌یه‌ بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، تا بزانم ئێوه‌ پشتگیری له‌م داوایه‌ی من ئه‌كه‌ن. سوپاس بۆ پاڵپشتیتان.."
نادیه‌ موراد

(ش ب)