گابریل، سەمبۆل و هیوای ژنانی فلیپین
10:38
ژنها
ناوەندی هەواڵ – رێکخراوی ژنانی فلیپین (گابریل) سەدان هەزار ئەندامی هەیە، ناوی خۆیشی لە ژەنەرالی ژن" گابریل سیلانگ" گرتوە، کە پێش ٢٠٠ ساڵ ژیاوە.
لە وڵاتی فلیپین لە هەر ٢٦ چرکەدا ژنێک ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە، بە هۆی هەژاریەوە ژمارەی ژنانی کۆچبەر لە چوار ملیۆن زیاترە، هەروەها بۆتە بازاڕی لەشفرۆشی منداڵان. ڕێکخراوی گابریل یەکێک لەو رێخراوانەیە کە نزیکەی٢٠٠ ئەندامی هەیە و لە پێناو یەکسانی ماف و ئازادی ژنان تێدەکۆشێت.
وڵاتی کرێکارە پەنابەرەکان
لە فلیپین هۆکاری سەرەکی چەوسانەوەی ژنان، بازرگانی جیهانیە، بە هۆی ئەو بازرگانیەوە، لە ١٠٠ وڵاتی جیهان زیاتر لە ٧ ملیۆن کرێکاری فلیپینی کار دەکەن لە بوارە جیاجیاکانەوە، ئەو فلیپینیانە لە هەمان کاتدا بە هەزاران یۆرۆش دەبەخشن بە سندوقی ئابوری وڵاتەکەیان. بەڵام ئەو بازرگانیە نێودەوڵەتیە ژنانی ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی گرفتی زۆر کردۆتەوە لە هەمووشیان بەرچاوتر ئەو ژنانەی کە لەوڵاتانی جیا جیا کار دەکەن بە هۆی ئاستی لاوازی هۆشیاریانەوە دەکەونە ناو کاری جۆر بەجۆر.
تێکۆشانی ئازادی ژنان لە وڵاتی فلیپین دەگەڕێتەوە بۆ سەد ساڵ لەمەوبەر.
لە نیوەی سەدەی هەژدەهەمدا ژەنەڕاڵی یەکەمی ئەو وڵاتە گابریل سیلانگ لە سەرهەڵدانی دژ بە داگیرکاری سەر وڵات لەلایەن ئیسپانیەکانەوە پێشەنگی شەڕ و تێکۆشان دەکات، لەو کاتەوە بۆ ژنانی فلیپین میراسێکی گرنگی بەرخۆدێری جێهێشتوە. تێکۆشانی ژنان لەو وڵاتەدا لە ساڵی ١٩٠٥دا بە سازکردنی ڕێکخستنی ژنانی فێمەنیستەوە دەستی پێکرد، ئەو ژنانە زیاتر لە سەر مافەکانی کۆمەڵگەدا کاریان کرد، لە ساڵی ١٩٧١دا بزوتنەوەی ئازادی ژنانی نوێ(ماکیباکا) بۆ یەکەم جار بە ڕێپێوانێک ٨ی مارسیان پیرۆز کرد.
لە فلیپین بە هەزاران ژنی گەریلا لەناو بەرەی دیموکراسی نەتەوەی فلیپیندا تێدەکۆشن، ئەو ژنە گەریلایانە لەناو گەریلاکاندا خۆیان وەک ژن بە جیا بەرێکخستن کردوە، لە ساڵی ١٩٨٤دا لە دژی دکتاتۆری مارکۆس خۆپیشاندانێکی گەورە لەو وڵاتە بەرێوەچوو، پاشان ٢٠٠ هەزار دەزگای ژنان کۆبوونەوە و کۆمسیۆنی ژنانی نەتەوەییان دامەزراند و بۆ بیرهێنانەوەی ژەنەرال (ماریا ژۆسیفا کا گابریل سیلانگ) ناوی ڕێکخستنەکەیان نا گابریل.
ژۆن ساڤادۆر بەرپرسیاری پەیوەندیەکانی نێونەتەوەیی گابریل دەڵێت: "ئەو رێکخراوەی ژنان لە گۆڕەپانی دیموکراسیدا تێدەکۆشێت، لە فلیپین وەک بەشێک لە بزوتنەوەی دیموکراسی دەناسرێین و لە پێناو سەربەخۆیی وڵاتیش تێدەکۆشین، ئازادی ژنان بۆ ئێمە خاوەن گرنگی تایبەتە، نزیکەی ٢٠٠ هەزار ئەنداممان هەیە، نزیکەی ٢٠٠ ڕێکخراوی ژنان لەناو ئەو گابریلدا جێ دەگرن. "
ناوبراو ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەوان لە دژی لەشفرۆشی و بازرگانی بە مرۆڤ تێکۆشان دەکەن، وتیشی: "هەموو ئەو ژنانەی لە مەیدانی دیموکراسیدا تێدەکۆشن دەتوانن ببن بە ئەندامی گابریل و ئێستا زیاتر لە ٥٠ ئەنداممان دەستگیرکراون."
ژۆن لە کۆتایشدا ڕایگەیاند کە لەگەل ژنانی کورد لەناو پەیوەندی دان و لە زۆربەی پلاتفۆرمەکاندا کۆدەبنەوە و ڕوانینی یەکتری لەسەر ئەو بابەتانە دەگرن." ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە ئامانجی ئەوانە ئەوەیە گۆڕەپانی هاوبەشی تێکۆشان بئافرێنن."
(ش ب)