محمەد ئۆجالان بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

10:56

ژنها

ئەستەنبۆل - محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە کاروبارەکانی لە فەرماندەیی جەندرمەی گەملیک تەواوکرد و بە کەشتی بەڕێکەوت بەرەو ئیمراڵی.

پاش ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، بۆ ئەوەی بچێتە ئیمراڵی بۆ بینی عەبدوڵا ئۆجالان، سەردانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەی گەملیکی سەر شاری بورسای کرد، لەوێ کاروبارەکانی تەواوکرد و لە ئێستادا لە کەشتی-دایە و بەڕێکەتووە بەرەو ئیمراڵی.

وا بڕیارە محەمەد ئۆجالان، ئێوارەی ئەمڕۆ پاش بینینی عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ببەستێت.

(ش ب)