لەیلا ئیمرەت دەستبەسەر کرا

11:25

ژنها

شرناخ – هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە و دەستبەسەریان کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتای سەر ماڵی لەیلا ئیمرەت هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرەی سەر بە شاری شرناخ لە باکوری کوردستان، لە ماڵی لەیلا ئیمرەت "یونس دوردو" ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)نیش کە میوان بوو هەردووکیان دەستبەسەر کران.

دوای ئەوەی کە دەستبەسەر کران زانرا کە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی جزیرە کراون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا به‌ لابردنى ٢٨ سه‌رۆک شاره‌وانى کە زۆرینەیان سه‌ر به‌ر پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کان "به‌ده‌په‌"ن، له‌ جێگه‌ى ئه‌وانیش ئه‌ندامانى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار، ئاکه‌په‌ جێگیر ده‌که‌ن، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە و وەک کودەتایەکی نوێ بەسەر ئیرادەی گەلان پێناسە دەکرێت.

(ش ب)