دوای بڕیاری لابردنی سەرۆک شارەوانیەکان، هێڵی ئینتەرنێت پچڕا
12:29
ژنها
ناوەندی هەواڵ – دوای بڕیاری حکومەتی "ئاکەپە" بۆ لابردنی ٢٨ سەرۆک شارەوانی کورد، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باکوری کوردستان هێڵی ئینتەرنێت پچڕا.
لە بەیانی ئەمڕۆوە لە شارەکانی ئامەد، باتمان، سێرت، ماردین، دێرسیم، عەلەزیز، چولیک، وان، جۆلەمێرگ، رۆحا، دیلۆ (عەنتاب) ، سەنسۆر، مەرەش، کلیس، ئەرزڕۆم، لە باکوری کوردستان هێڵەکانی ئینتەرنێت پچڕا.
جێگای ئاماژەیە، بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە باکوری کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری لابردنی 28 سه‌رۆک شاره‌وانى، کە زۆرینەیان سه‌ر به‌ر پارتى هه‌رێمه دیموکراتییه‌کان (به‌ده‌په‌ن)، له جێگه‌ى ئه‌وانیش ئه‌ندامانى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار (ئاکه‌په) جێگیر دەکرێن.
ناوەندی بەڕێوەبردنی هێڵی ئینتەرنێتیش ئاماژەی بەوەداوە کە کێشەی هێڵ تا کاتژمێر ٢٠:١٢ چارەسەر دەبێت.
(ش ب)