"ئەوانەی گەلەکەمانیان سوتاند لە کوردستان ئەرکدارکراون"
14:17
رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵ
سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی گشتی "دەبەپە" ڕایگەیاند: بڕیاری دەوڵەت سەبارەت بەگۆڕینی سەرۆک شارەوانیەکان پەسەند ناکەین و لەبەرامبەر ئەوەشدا بەرخۆدان ڕەوایە، ئەوکەسانەی کە ستەم لەگەلی ئێمە دەکەن دەتوانن چی بدەنە ئەو گەلە؟ ئێمە بانگەوازی لەگەلەکەمان دەکەین کە لەدەوری شارەوانیەکان کۆببنەوە و بەرامبەر ئەو بڕیارە تێبکۆشن.
لە دژی بڕیاری دەوڵەتی تورکیا بۆ دانانی کەسانی دەوڵەت لە شوێن سەرۆک شارەوانیە کوردیەکان، سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی گشتی "دەبەپە" لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی بێ نۆرەو بێ کۆتایی لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.
لە لێدوانەکەدا کە لە بارەگای "دەبەپە"ی ئامەد ڕاگەیاندرا، سەباحەت تونجەل تیشکی خستە سەر پچڕانی تۆڕی ئینتەرنێت لە هەموو کوردستان و ڕایگەیاند کە بەو شێوەیە دەیانەوێ خەڵک خۆیان نەگەیەننە شارەوانیەکان، لە شارەوانی ئێلح، جولەمێرگ، ٢٠ ناوچەو ٢ شارۆچکە کەسانی سەر بە دەوڵەت بە بڕیاری جێگرتنەوەی دەوڵەت(قەیوم) ئەرکدار کراون.
هەروها سەباحەت ئاماژەی بەوەشدا کە لای ئەوان (جێگرتنەوەی کەسانی سەربەدەوڵەت ) قبوڵکراو نیەو بەم شێوەیە بەردەوام بوو :" شارەوانیەکانی ئێمەیان گەمارۆ داوە، لەوانەیە هەڤاڵانمان بەزۆر لە شارەوانیەکان ببەن، بەڵام ناتوانن لە ماوەیەکی درێژدا هیچ ئەنجامێک بەدەست بێنن، ئەمە کودەتایەو لەدژی کودەتاش بەرخۆدان مافێکی هەرە مەزنە."
سەباحەت دەستنیشانی کرد ئەو کەسانی بە زەبری هێز ئەرکدار کراون والی و قائیمقامەکانن و بەم شێوەیە بەردەوام بوو :"کەسی ئاساییان دانەمەزراندووە، "ئاکەپە" میکانیزمەکانی دەوڵەتی وەک دەستبەسەرداگرتن بۆ شارەوانیەکانی ئێمە ئەرکدار کردووە. ئێمە دەچنە شارەوانیەکان و 'بەڕێوەبەرایەتی داگیرکراو' بەکار دێنین. کۆنسەی ئاشتکردنەوەش هەمان ڕێبازە، ئاکەپە هەمان شێوازی گرتە بەر و شێوازی هەردووکیان وەکو یەکەو هیچ جیاوازیەکیان نیە."
"لە کوردستان حوکمی ئاکەپە نەماوە"
سەباحەت ئاشکرای کرد ئەمانە هەمووی لەکاتی کودەتای ١٢ ئەیلولدا ڕوویان داوەو ئێستاش حکومەتی "ئاکەپە" هەمان شت دەکات و وتی :"نەک تەنها ئێمە، بەڵکو دەبێ گەلانی تورکیاش ئەمە قبوڵ نەکەن، ناتوانن بە فەرمان وڵات بەڕێوە بەرن، لەبەرامبەر ئەوەدا بەرخۆدان و دان پێدا نەنان مافێکی ڕەوایە. قائیمقام و والیەکان چ کارێکیان لە شارەوانیەکان هەیە؟ ئەگەر بانگەشە دەکەن کە شارەوانیەکان خزمەتی گەل ناکەن بۆچی هەڵبژاردن ناکەن؟ با هەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکەین. بەڵام ئەوە دەزانن کە بۆ گەلی کوردستان حکومی ئاکەپە نەماوە."
"هەروەها جەختیشی کردەوە: "ئاکەپە، لە کوردستان ماڵی بەسەر سەرماندا هەڵوەشاندەوە و هاوڵاتیانی لە ژێردا کۆمەڵکوژ کرد، سەرجەم مافەکانی ژیانی پێشێل کرد. ئەکەپە لە کوردستان جگەلە هێرش، زوڵم و زۆرداری هیچیتر نیە، ئەگەر ڕێزیان لە ئیرادەی گەل بگرتایە، دەبوایە ئەمڕۆ هەڵبژاردن ئەنجام بدرایە، گەلی ئێمە هەرگیز ئەو بڕیارە ناناسێت."
وتیشی: "هێشتا یاسایی فەرمان و سزاکان لە کە پەرلەمان گفتوگۆ نەکراوە، لە یاساکانی تورکیاشدا باسی لێوە نەکراوە، دەیانەوێت ئەوەمان پێ ئەرێ بکەن، شەرمیش ناکەن هەڕەشەمان لێدەکەن، کاتێک ئەوان دەڕژێنە سەر شەقام ڕەوایە، بەڵام کاتێک ئێمە دێینە سەر شەقام بە تاوان لە قەڵەم دەدرێت، بە هیچ شێوەیک قبوڵی ناکەین و لە دژی هەموو کودەتایەک تێدەکۆشین، گەلەکەمان سەردەکەوێت، ئەو گەلە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە پێشێلکاری و فشارێک بۆتەوە، بەڵام بۆ هیچ کاتێکیش وازی لە دیموکراسی و ئازادی خۆی نەهێناوە."
سەباحەت تونجەل لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕایگەیاند: "بانگەوازی لە هەموو گەلانی تورکیا و پارتیە سیاسیەکان دەکەین، ئەوەی ئەمڕۆ بەرێوەدەچێت، ئاستەنگ کردنی سیاسەتی دیموکراتیە و دیموکراسی هەرێمەکە لە ناو دەبەن، دەبێت هەموو گەلانی تورکیا لە بەرامبەر ئەو بڕیارە هەڵسنە سەر پێ، بە پیشاندانی بەرخۆدانی بەرامبەر ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن. هێشتا دوو ساڵ ماوە بۆ هەڵبژاردن، ئایا لەو قۆناغەدا خزمەت بە گەل دەکەن؟ چۆن جارێکیتر دێنە بەردەم گەل، چونکە گەلی کورد دەنگی خۆی بە دەسەڵاتداران نەدا، لەماوەی دوو ساڵی دووایدا هەموو جۆر ئەشکەنجە و زوڵمێکیان بەسەر گەلاندا سەپاند و بوون بوون بە بەشێک لە بکەرانی کۆمەڵکوژی سەر کوردان."
"ئەوانەی گەلەکەمانیان سوتاند دامەزرێندراون"
سەباحەت بەو شێوەیە بەدەوامی بە لێدوانەکەی دا: "ئەوانەی لە سلۆپی و جزیریان سەروژێر کرد، ئەوانەی فەرمانی سوتاندنیان بۆ هاوڵاتیان دەرکرد، ئەوانەی لە شرناخ فەرمانی هێرشیان دەدا، ئەوانەی فەرقینیان بەسەریەکدا هەڵوەشاندەوە، سوریان وێران کرد، هەموو ئاستێکی زوڵم و ستەمیان تێپەڕاند، ئەوانەی بوونە هۆکاری مەرگی مرۆڤەکان، ئەمڕۆ لە ناوچەکە وەک بەرپرسیار دامەزرێندراوەن."
سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان"دەبەپە" لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی گەلەکەمان بەردەوامی بە تێکۆشانی دیموکراسیانەی بدات، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، دەبێت ئیرادەی خۆی پیشان بدات، چونکە هۆکاری هەموو ئەو کێشە و ئاڵۆزیانە هەڵوێستی دەوڵەتە بەرامبەر بە پرسی کوردان. بێدەنگ بوون بەرامبەر ئەو دەستبەسەرداگرتنە بێدەنگبوونە بەرامبەر کەرامەتی مرۆڤایەتی، ئێمە دەستبەرداری کەرامەتی خۆمان نابین، پەیوەست نابین بە بڕیاری دەوڵەت سەبارەت بە لابردنی سەرۆک شارەوانیەکان و هەموو ئەو بڕیارانەی ئیرادەی گەل پێشێل دەکەن. ئەوە واتای دەستپێکردنی تێکۆشانێکی ماوە درێژە بۆ ئێمە، هیواکانمان بشکێنن، بەڵام با گەلەکام دڵنیا بێت لەوەی زیاتر لە هەموو کاتێک هیواو تێکۆشانمان بە هێزتر دەبێت."
(ش ب)