یەپەژە: جوانترین ژن، ژنی تێکۆشەرە
15:27
ژنها
ناوەندی هەواڵ - سەبارەت بە شەرڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەناوی ڤیان عەنتەر کە لە ٣٠ تەمموزدا لە بەرخۆدانی منبج شەهید بووە ناوەندی چاپەمەنی و بڵاوکردنەوەی یەپەژە، لێدوانێکی نوسراوی ڕاگەیاند.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە لە لێدوانەکەیدا کە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: "نەوەی عەدولەکان بە چەک و جوانیەکەی لە جیهان دەنگی دایەوەو جوانترین ژن ژنی تێکۆشەرە کە بۆ ئازادی شەر دەکات."
لە لێدوانەکەی یەپەژەدا هاتوە: "بە درێژایی مێژوو هەزاران ژن لە پێناو بیروباوەڕی و ئازادی خۆیان بە پلەی شەهید بوون گەیشتون، لە سەردەمێکی وەهادا کە ژن مێژووی ئازادی خۆی دەنوسێتەوە و ژنانی کورد پێشەنگی بۆ مرۆڤایەتی دەکەن، بەتایبەتیش ماوەی ٤٠ ساڵە ژنان لە نێوان تێکۆشانی نەبڕاوە دان، سەرەتا لە بەرخۆدانی چیاکانەوە دەستی پێکرد تا گەیشت بە شۆڕشی کەرامەت لە ڕۆژئاوای کوردستان."
هەروەها هاتوە: "بە هۆی بەشداری کردنی ژنان لە ناو هەموو کایەکانەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی ژنان ناسرا، نمونەی یەک لەو هەزاران پێشەنگەش هەڤاڵی تێکۆشەرمان ڤیانی تەمەن ١٩ ساڵان بوو، بەر لە دوو ساڵ لە شاری قامیشلۆ پەیوەندی کرد بە ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا بەرامبەر بە چەتەکانی داعش، بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرخۆدانی کرد، ئەو بە جوانی و ژیری و لێهاتووی خۆی جێگەی خۆی لەناو دڵی هەموو جیهاندا کردەوە."
یەپەژە بەو شێوەیە بەردەوامی بە لێدوانەکەی دەدات: "شەهید ڤیان بە چەکی جۆری ( BKC) بەشداری کرد لە هەڵمەتەکانی ئازادکردنی شارۆچکەی هۆل و شەداد، هەروەها لەو دوایاینەشدا بەشداری کرد لە هەڵمەتی برایەتی گەلان (ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی منبج)، هەڤاڵی تێکۆشەرمان ڤیان قامیشلۆ لە ٣٠ی مانگی تەمموز لە گەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی لەکاتی هێرشی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراودا لە ناوەندی شاری منبج-دا دوای بەرخۆدانێکی بێوێنەدا گەیشەتە پلەی شەهید بوون، هەڤاڵ ڤیان بە هەڵوێستی شۆڕشێگێرانەی خۆی بوو بە سمبۆلی تێکۆشانی ژنانی ئازاد."
لە کۆتایی لێدوانەکەی یەپەژەدا هاتوە: "ئهمرۆ، شههید ڤیان بهخهبات و تێكۆشانهكانی، به جوانی چاوه رهشهكانی، به پهلكه جوانهكانی، به باڵای رێکوپێکی، بووه عهدولهی دووهمی كوردان، وهكو ههموو شههیدهكانی دیكه لهپێناو ئازادی خۆیان و گهلهكهیاندا، ماڵئاوایی لێكردین، بهڵام بهماڵئاوایكردنی، ههزاران عهدولهی دیكه دروست ئهبن تا رێگاكهی تهواو بكهن."
(ش ب)