بۆ تێکۆشەرانی کۆبانێ مۆم داگیرسێندران

09:41

ژنها

کۆبانێ ـــ هاوڵاتیانی کانتۆنی کۆبانێ دوێنێ ئێوارە چوونە سەر گۆڕستانەکان و بۆ تێکۆشەران مۆمیان داگیرساند.

لەهەرسێ گۆڕستانی کۆبانێ بەرخۆدێران لەسەر گۆڕەکانیان لە جەژنی قورباندا بەبیر هێنرانەوە. لە گۆڕستانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ بە ئامادە بوونی نوێنەرانی کۆنگرەی ستار مۆم داگیرسێندرا. لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە ئامادەبوونی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بەدەقەیەک ڕێزگرتن شەهیدان بەبیر هێنرانەوەو لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب مۆم داگیرسێندران.

هەروەها لە گۆڕستانی کۆمەڵکوژی گوندی بەرخ باتان-یش بەهەمان شێوە ڕێز لە شەهیدان نراو یادو بیرەوەریان پیرۆز ڕاگیرا.

(ش ب)