مامۆستایان لەسەر شەقامن

10:57

ژنها

سلێمانی – وەک ئەوەی بڕیاریان دابوو، مامۆستایانی شاری سلێمانی بۆ بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکانیان دژی دواکەوتنی مووچە و پاشەکەوتکردنی مووچەکانیان، دەستیان بە گردبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە، لە ئێستادا مامۆستایانی شاری سلێمانی لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبوونەوە کردووە.

گردبوونەوەی ئەمڕۆی مامۆستایان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی رۆژانی رابردووە، لە دژی خەرجنەکردنی مووچەکانیان و کەمکردنەوەی مووچەکانیان لە ژێر ناوی سیستەمی پاشەکەوت.

(ش ب)