پەیامی ئۆجالان لە ئامەد ڕادەگەیەندرێت

11:19

ژنها

ئامەد – بڕیارە لە شاری ئامەد و لەگەڵ بەرخۆدێرانی مانگرتنی تا مردن، پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیدرێت.


محمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان، ریبەری پەکەکە، کە دوینێ سەردانی ئیمراڵی کرد و چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان کەوت، ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزەرانی نوسینگەی حقوقی سەدە لە ئەستەمبوڵەوە چوونە شاری ئامەدی باکوری کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان محەمەد ئۆجالان و پارێزەران، سەردانی مانگرتوان دەکەن، کە دژی گۆشەگیرکردنی ئۆجالان چەند رۆژێکە مانگرتن لە خواردن تا مردن-یان راگەیاندووە و لەوێی زانیاری ورد لەسەر چاوپێکەوتنەکەی محەمەد لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و پەیامی ئۆجالان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.

(ش ب)