مانگرتنی ٥٠ سیاسەتمەدار لە هەشتەمین ڕۆژدایە
11:35
ژنها
ئامەد – بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن، کە ٥٠ سیاسەتمەداری کورد لە ئامەد رایانگەیاندبوو، پێی نایە ڕۆژی هەشتەم، داواکاری مانگرتوان بریتیە لە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
ئەمڕۆ هەشتەمین رۆژە کە ٥٠ سیاسەتمەداری کورد لە ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) لە ئامەد بۆ کۆتایی هاتن بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، مانگرتنیان لە خواردن تا مردن راگەیاندووە، مانگرتنەکە بە پێشەنگی کەجەدە، هەدەکە، کەژەئا، دەبەپە و هەدەپە لە رۆژی ٥ی ئەیلولەوە دەستیپێکردوە.
چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕاگەیاندنی پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان کە بڕیارە ئەمڕۆ لە ئامەد ڕابگەیاندرێت، مانگرتوانیش پەیامێک ڕابگەیەنن.
(ش ب)