ژن و گوڵەبەڕۆژە لە چیای شەنگال

12:18

ژیندا ئاسمین / ژنها

شەنگال – لە چیای شەنگال ژنان دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی گوڵەبەڕۆژە، وەنسێ میرزاش گوڵەبەڕۆژ و ژن لە یەکدەچوێنێت.

سەرەڕای هەلومەرجی سەختی ژیان و نەبوونی پێداویستی تەواو، بەرهەم هێنان بە ڕەنجی ژنان دەئافرێنرێت، یەک لەو بەرهەمانەش کێڵگەیە.

وەنسێ میرزا یەکێک لەو ژنانەیە کە لە چیای شەنگال، بە ڕەنج و ماندوبوونی زۆرەوە کێڵگەی سەوزەو میوە لەناویشیدا گوڵەبەڕۆژی ڕوواندەوە، ئەو رۆژ و گوڵەبەڕۆژ و ژن لەیەکتری دەچوێنێت و دەڵێت: گوڵەبەرۆژ وێڕای ئەوەی بەروبووێکی بە خێر و بێرە و زوو زیاد دەکات، تایبەتمەندی زۆر جوانیشی هەیە، یەکێک لەوانەش ئەوەیە هەمیشە ڕووی لە ڕۆژە و بەرەو ڕۆژ دەکرێتەوە، کاتێک ڕۆژیش ئاوا دەبێت، لە دەمەو ئێواراندا ڕوو لە ڕۆژئاوا دەکات."

وەسنێ وتیشی: تۆوەکەی دەنکەکەیەتی، ئێمەش بەر لە دوو مانگ تۆوەکەمان ڕوواند و ئاوماندا، ئێستاش دەنکەکانی کامڵ بوونەوە و بەتەماین لەو ڕۆژانەدا بیانوەشێنین، ئێمە پێی دەڵێین"گولبەرۆژ".

وەنسێ باسیشی لەوە کرد کە کاتێک لەناو کێڵگەکەی دەگەڕێت سترێسی کەم دەبێتەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکات، وەسنێ وتیشی: "بۆ ئێمەی ئێزیدی ڕۆژ، ژن و گوڵەبەڕۆژ لێرە ئاوێتەی یەکتری بوونە."

(ش ب)