وان، لەبەردەم بارەگای 'ئاکەپە' تەقینەوەیەک ڕوویدا

12:35

ژنها

وان – لەبەردەم ناوەندی ئاکەپە لەشاری وان، تەقینەوەیەكی بەهێز روویداو تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی ئاکەپەی وان، تەقینەوەیەکی بەهێز لە مەیدانی ئاشیلۆ لە شاری وان-ی باکوری کوردستان روویدا.

تەقینەوەكە لەنزیك مەیدانی باشیۆل لەناوەندی شارەكە ڕوویداوە كە دەكەوێتە نێوان بینای پارێزگاری وان‌ و بارەگای (ئاكەپە) لە وان.

لەدوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کران.

(ش ب)