کەسوکاری شەهیدانی ڕۆبۆسکیش لەسەر گۆڕستانن
12:55
ژنها
شرناخ – کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵکوژی گوندی ڕۆبۆسکی لەسەر گۆڕی ڕۆڵەکانیان پێشوازیان لە جەژنی قوربان کرد.
کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی لە زستانی ساڵی ٢٠١١ ئەنجامدرا، بەهۆیەوە ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا، بەیانی جەژنی ئەمڕۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە، لەسەر گۆڕستان بوون.
دوای تێپەڕبوونی ٥ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیە هێشتاش بەرپرسیاران سزانەدراون، کەسوکاری قوربانیانش هەموو جەژنێک بە غەمگینی ڕوو گۆڕستانەکان دەکەن، بەیانی ئەمڕۆش چوون بۆ سەر گۆڕی ڕۆڵەکانیان و نزیان بۆ خوێندن.
ئەوان هەموو ساڵێک بە هەڵگرتنی وێنەی کوڕ، برا و هاوژینەکانیان و بە پۆشینی جلوبەرگی ڕەش دەچنە سەر گۆڕستان.
کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی لە شەوی ٢٨ کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە گوندی قلابان-ی ناوچەی شرناخ، لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کاسبکارانی ئەو گوندە ئەنجامدرا و ٣٤ کەس بوونە قوربانی،
(ش ب)