عەبدوڵا ئۆجالان: گەر دەوڵەت بیەوێت لە شەش مانگدا کێشەکان چارەسەر دەکرێن - نوێکرایەوە

14:51
نوێکرایەوە " class="social-twitter">

ژنها

ئامەد - محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان دوێنێ یەکشەممە دوای نزیکەی دوو ساڵ چووە دورگەی ئیمراڵی و چاوی بەئۆجالان کەوت.

محەمەد ئەمڕۆ لە شاری ئامەد لەبارەی دیدارەکەیەوە لێدوانێکی چاپەمەنیدا و تیایدا ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان باشە و ڕێبەری گەلی کورد پێ گوتووە ئەوان پڕۆژەیان ئامادەیە ئەگەر دەوڵەت دوو مرۆڤ بنێرێتە لای، ئەوا لەماوەی شەش مانگدا ئەم پرسە گرانە چارەسەر دەکەن.

محەمەد ئۆجالان لەگەڵ چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن لێدوانە چاپەمەنیەکەی دا و وتی:" تەندروستی ئۆجالان باش بوو، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سڵاوی بۆ هەموو کەسێک ناردووە، وتویەتی سبەینی جەژنی قوربانە، ئەگەر لەوڵاتێک ڕۆژانە ٣٠ تا ٤٠ کەس بمرن ئەوا جەژن هیچ مانایەکی نیە، چارەسەری پرسەکان لەدەستی ئێمەدایە، ئێمە دەتوانن چارەسەری بئافرێنین".


ناوبراو وتیشی:" دوو تا سێ هەڤاڵ لەگەڵ ڕێبەری ئۆجالاندان، ئۆجالان پێی وتم، بەیەکەوە لەگەڵ ئەماندا کار دەکەین، گۆشەگیری لەسەرمان بەردەوامە، لەلایەنی بەدەنیەوە زۆر کێشەمان نییە، دۆخی ژیانی ئێمە وەک پێشوو بەردەوامە، لەگەڵ ئەم هەڤاڵانەی خۆماندا وەک پێشوو دانوسان دەکەین، ئێمە پڕۆژەمان هەیە، ئەگەر دەوڵەت ئامادەبێت، دەتوانین لەماوەی شەش مانگدا بەم پڕۆژانە چارەسەری پێکبهێنین".

ڕێبەر ئۆجالان وتوشیەتی:" قۆناغی ئاشتی پێشووتر لەلایەن ئێمەوە بنبەست نەبوو، شاند هاتنە لام و وتیان لەماوەی ١٥ ڕۆژی دیکەدا دێینەوە، لەماوەیەکی کورت دا چارەسەری پێکدێنین، بەڵێ پرسی کورد پرسێکی گرانە، پرسی ٢٠ ساڵ نیە، پرسی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ ساڵە، ڕۆژانە ٣٠ مرۆڤ دەمرن، ئەگەر دەوڵەت جدی بوایە ئەوا ئەوەندە مرۆڤ نەدەمرد، ئەم وڵاتە شایانەی ئەوە نەبوو، دەبێت مرۆڤە خاوەن ویژدانەکان بیر لەمە بکەنەوە."

ئۆجالان وتویەتی:" ئەگەر دەوڵەت ئامادەبێت، دوو مرۆڤ بنێرێتە لامان، ئێمە خاوەن پڕۆژەین و ئەم پرسە گرانە لەماوەی شەش مانگدا چارەسەر دەکەین، ئەم شەڕە شەڕێکی کوێرە، لەم شەڕەدا کەس بە کەس ناوێرێت، ئەوە ٣٠ تا ٤٠ ساڵە ئەم شەڕە بەردەوامە، دەبێت کە ٨٠ ساڵی تریش بەردەوام بێت، مەخابن مرۆڤەکان دەمرن، ئیدی بەسە با ڕژاندنی ئەم خوێن و فرمێسکانە بوەستن ".

وتوشیەتی: چارەسەری تاک لایەنە پێکنایەت، لایەنی هەرە مەزن دەوڵەتە، ئەگەر دەوڵەت ئامادەبێت، ئەوا پرسەکان زۆر ناکێشێت و چارەسەر دەبن.

ئۆجالان ئاماژەی بەدۆخی تەندروستی خۆی کردوە و وتویەتی:" تەندروستی من باشە، سبەینێ جەژنی قوربانە، ئەگەر لە وڵاتێکدا ڕۆژانە ٣٠ تا ٤٠ کەس بمرن، ئەوا جەژن هیچ مانایەکی نییە و شتێکی ئەخلاقیش نییە، چارەسەریەکان لە دەستی ئێمەدان، ئێمە دەتوانین چارەسەری بئافرێنین".

بەپێی لێدوانەکەی محەمەد ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆتایی قسەکانیدا بانگی لە دامودەزگا دیموکراتیەکان، ڕۆشنبیران، دیموکراتیخوازان، ئەو هێزانەی بیر لە مرۆڤایەتی دەکەنەوە، بۆ چارەسەری پرسەکانی کورد هەنگاو بنێن".

(ش ب)