لەیلا گوڤەن، مانگرتن کۆتایی هات، بەرخۆدان بەشێوازێکیتر بەردەوام دەبێت
15:46
ژنها
ئامەد - دوای لێدوانی محەمەد ئۆجالان لە شاری ئامەد و دڵنیای دان لە بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی بە مانگرتنی مەزنەکەی ٥٠ سیاسەتمەداری کورد هێنرا.
لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی ڕاگەیاندرا، لەیلا گوڤەن، ئاماژەی بە کودەتای سەر شارەوانیەکانی دوێنێ کرد، کە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە ئەنجامدرا.
گۆڤەن، وتیشی: وەک ئێمە داوامان کردبوو شاندێک چاویان بە ئۆجالان کەوت، ئێستا لە تەندروستی ئەو دڵنیاین و بەرخۆدانی مانگرتوان سڵاو دەکەین، کۆتایی بە بەرخۆدان ناهێنین ئەوە سەرەتای بەرخۆدانە، لەمەو دوا بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان ئەو بەرخۆدانە بەردەوام دەکەین کۆتایی هێنان بە مانگرتن واتای کۆتایی هێنان نیە بە تێکۆشان و کامپینی ئێمە بۆ ئازادی ئۆجالان.
لە لێدوانەکەدا لەیلا سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەوڵەکانی گەل کورد و ئۆجالان بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕاشیگەیاند: "وەک گەلی کورد ئەو زمانەی دەوڵەت بەرامبەر بە بەڕێز ئۆجالان بەکاری دێنن(سەرکردەی تیرۆرستەکان) قبوڵ ناکەین لێرەوە بەتایبەت بە ڕاگەیاندنەکان و کاربەدەستانی ڕادەگەیەنین، کە هەرچی زووە خۆیان لە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژە چەوتە دوورخەنەوە."
مانگرتن لە ٥ ی ئەم مانگە بەدەستپێشخەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان و بە بەشداری ٥٠ سیاسەتمەدار دەستی پێکردبوو، چالاکوانانی مانگرتن لە لێدوانی سەرەتای مانگرتندا ڕایانگەیاندبوو کە ئامانجیان لە کۆتایی هێنانە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە.
(ش ب)