ئەنجومەنی ئێزیدیەکان لەدەرەوەی وڵات کۆتایی بە مانگرتن هێنا

10:05

ژنها

ستراسبۆرگ – ئەنجومەنی دەرەوەی وڵاتی ئێزیدیەکان لە شاری ستراسبۆرگ، دوای ٢١ ڕۆژ دوێنێ کۆتایی بە مانگرتن هێنا.

ماوەی ٢١ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئێزیدیەکان لە دەرەوەی وڵات بەردەوام بوو، دوای ئەوەی دوێنێ محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، دڵنیایی لەسەر تەندروستی و دۆخی ئۆجالان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند، بەرخۆدێرانی مانگرتنی مێژووی ئامەد کۆتایی بە چالاکیەکەیان هێناو دوا بەدوای ئەوەش مانگرتنی ئەنجومەنی ئێزیدیەکان لەدەرەوەی وڵات، بە لێدوانێک کۆتایی بە مانگرتنی خۆیان هێناو ڕایانگەیاند کە ئەوان چالاکیەکەیان بە ئەنجام گەیاندوە.

چالاکی مانگرتوانی ئەنجومەنی ئێزیدیەکان لە ستراسبۆرگی شاری فەرەنسا، لە ٢٣ی مانگی ئابەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، دەستیان بە مانگرتن کردوە.

(ش ب)