ژنان لە هایدێلبێرگ نامە بۆ ئۆجالان دەنێرن

10:07

ژنها

هایدێلبێرگ - ژنانی کورد لە شاری هایدێلبێرگ ئەڵمانیا، بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر دۆخی ئۆجالان، نامەیان نارد بۆ ئیمراڵی.

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە شاری هایدێلبێرگ ئەڵمانیا، لەناوەندی ژنانی کوردی ئەو شارە کۆبوونەوە و بۆ تیشک خستنە سەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە نامەیان نارد، کە لە دوورگەی ئیمڕاڵی ماوەی ١٧ ساڵە زیندانی کراوە.

ژنان بە جۆشێکی مەزنەوە، بە سێ زمان نامەیان نوسی و دوای ڕوویان کردە پۆستە و بە دروشمەکانی" بێ سەرۆک ژیان نابێت، ژن ژیان ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ، کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک" نامەکانیان بەڕێکرد.

(ش ب)