ئەو کچەی باوکی ئەشکەنجەی دەکرد، بە مردوویی دۆزرایەوە
15:40
ژنها
موش – لە شارۆچکەی کۆپی باکوری کورستان کچە خوێندکارێکی ئامادەیی (تەمەن ١٧) ساڵان بە مردووی لە ماڵەکەی دۆزرایەوە.
لە گوندی "گرمیقۆ" سەر بە شارۆچکەی کۆپ، لە شرناخ کەوسەر کوشچی، (تەمەن ١٧) ساڵان و خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی، لەسەر زانیاری خێزانەکەی، بە مردووی لەماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە.
سەرەتا تەرمی کەوسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە و دواتریش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
پاشان هاوڕێیانی خوێندنگەی کەوسەر قسەیان کردو ئاماژەیان بەوەدا کە کەوسەر هەمیشە لەلایەن باوکیەوە(نەوزاد.ک.) ڕووبەڕووی توندوتیژی بۆتەوە، بەوتەی هاوڕێیانی دواین جاریش لەناو زەماوەندێکدا لەلایەن باوکیەوە لێیدراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان هیچ کەس لە کەسوکاری بە تۆمەتی کوشتنی کەوسەر دەستگیر نەکراوەو چاوەڕوان دەکرێت دوای پشکنینی پزیشکی دادوەری هۆکاری مردنی کەوسەر ئاشکرا بکرێت.
(ش ب)