لەماوەی پێنج ساڵدا، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لە سوریا کوژراون
16:06
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ڕوانگەی سوریا ڕادەگەیەنێت، ژماره‌ی قوربانیانی سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو توندوتیژه‌كان له‌ساڵی 2011 دا له‌و وڵاته زیاتر له 301 هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندووه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رایگه‌یاند ، كوژرانی 301781 كه‌سی مه‌ده‌نی و چه‌كداری له 18ی مانگی ئازاری 2011 وه تۆماركردووه، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كات كه كۆی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی 430 هه‌زار كه‌س بن، به‌پێی رۆیته‌رز.
سوریا لەدوای ساڵی 2011 وە كەوتووەتە بارگرژی و شەڕی ناوخۆیی سەختەوە‌و تائێستاش چەند جارێك هەوڵەكانی چارەسەری ئاشتی لەنێوان رژێمی ئەو وڵاتە‌و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان بەتایبەت لەگفتوگۆكانی جنێفدا ئەنجامی نەبووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش تێڕوانینی جیاواز بۆ چۆنیەتی چارەسەر هەیە بەتایبەت لەنێوان ئەمریكا‌و روسیا.
(ش ب)