یەکەم بەرپرسی ژووری ڕامیاری ژنان ماوەی ٩ ڕۆژە دەستەبەسەرە
11:58
ژنها
ئامەد – ماوەی ٩ ڕۆژە یوکسەل ئاسڵان ئاجەر، بەرپرسی ژووری ڕامیاری ژنان لە شارەوانی مەزنی شاری ئامەد دەستبەسەر کراوە.
دوا بە دوای دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەریەکانی "بەدەپە" نوێنەرانی دادپەروەری و گەلیش بە ئامانج دەگیرێن، لە تورکیا ماوەی دوو ساڵە یەکەمین ژووری ڕامیاری ژنان لە ئامەد کراوەتەوە.
لە رۆژی ٦ ی ئەیلول، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی یوکسەل ئاسڵان ئاجەر، بەرپرسی ژووری ڕامیاری ژنان لە شارەوانی مەزنی شاری ئامەد، لە ئەنجامدا ناوبراو دەستبەسەر کراوە.
هەروەها بە بیانووی (بڕیارە نهێنیەکان) هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو نەزانراوە و تا ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لقی ئامەد ڕادەگیرێت.
جێگەی ئاماژەیە لەگەڵ یوکسەل ١٥ کەس کە ٨ یان ژنن دەستبەسەر کراون و هێشتاش چاویان بە پارێزەران نەکەوتوە.
(ش ب)