"پشتگوێ خستنی "قەسەدە" لە گفتوگۆی چارەسەریدا، شەڕی لێدەکەوێتەوە"
16:19
ژنها
ناوەندی هەواڵ - هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی ڕادەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوریا دیموكرات له گفتوگۆكانی سیاسی پشتگوێبخرێن و هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌و گفتوگۆیانه به‌بێ ئاماده‌بونی ده‌ربچێت ره‌تده‌كاته‌وه‌و هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌لسه‌فیر)ی لوبنانی، باس لە سیسته‌می فیدراڵی رۆژئاوا – باكوری سوریا‌و شه‌ڕی ره‌قه‌وه کردوە.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی ڕادەگەیەنێت: "ئامانجی ئه‌نقه‌ره له سوریا دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سونییه كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌ره‌بی نه‌بێت و له پلانه‌كه‌ی توركیادا حه‌له‌ب و موسڵیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکراتی کە نوێنەرایەتی گەلانی ئازادیخوازی سوریا دەکەن رێگە بەو داگیرکاریە نادەن."
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له پاڵ هێزه‌كانی توركیادا به‌شداری له رزگاركردنی ره‌ققه له ده‌ستی داعش ناكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سیناریۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ببات.
له باره‌ی قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ و ستراتیژی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له رۆژئاوای كوردستان، ئیلهام ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندوه: "ده‌وڵه‌تی كوردی له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه‌و ئه‌گه‌ر دامه‌زرێت ناتوانێ به‌رده‌وام بێت ئه‌ویش له به‌ر واقیعی وڵاتانی دراوسێ".
ئیلهام ئەحمەد ڕادەگەیەنێت: "جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه له باشوری كوردستان له سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه و ته‌نیا پێكهاته‌ی كورد له خۆ ده‌گرێت، سیستمی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ئامانجی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خاكی سوریایه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕدا دابه‌شبووه".
ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ به‌رگری له گه‌لی سوریا ئاماده‌ن بچنه دیمه‌شق و هه‌ر شوێنێك تر، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه شه‌ڕڤانان توانیویانه روبه‌رێكی فراوان له ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه باوه‌شی ده‌وڵه‌تی سوریای یه‌كگرتوو و ئه‌نجومه‌نی سوریا دیموكرات به‌شدار ده‌بێت له هه‌ر حكومه‌تێكی داهاتوو كه دروستببێت."
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات لە کۆتایشدا هۆشداریدا له دابه‌شبونی سوریا و دەڵێت: "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوریا دیموكرات له گفتوگۆكانی سیاسی پشتگوێبخرێن و هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌و گفتوگۆیانه به‌بێ ئاماده‌بونی ده‌ربچێت ره‌تده‌كاته‌وه‌و هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بێت".
(ش ب)