فەرماندەیەکی کۆمۆنیست لە دێرسیم گیانی بەخت کرد

09:52


ژنها

ناوەندی هەواڵ – سوپای تورک لە رێگەی گەڕانەوەی گەریلاکان دا بۆسەی دا نابوو بە هۆیەوە ژنە فەرماندەیەکی گەریلاکانی پارتی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیستی تورکیا گیانی بەختکرد.

پارتی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیستی تورکیا بە راگەیندراوێک ناوی یەکێک لە فەرماندەکانی ئاشکرا کرد کە لە ٨ مانگی ئەیلولدا لە دێرسێم گیانی بەختکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پارتی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیستی تورکیا هاتووە کە هەڤاڵ ئارژین لە کاتی گەرانەوەی لەگەڵ گروپێک لە گەریلاکان بو شوێنی خویان لە گوندی کوزلوجا لە ناوچەی درسیم دەکەونە بۆسەی سوپای تورکیاوە و بۆ کاتژمێرێک ڕووبەڕووی سوپا دەبنەوە و بەرخۆدانی دەکەن.

لە کاتێک دا تەواوی ناچەکە لە لایەن کۆپتەرەکانی سوپای تورکیاوە بۆردمان دەکرا،هەموو هەڤاڵان بە سەلامەتی ڕزگاریان دەبێت، بەلام هەڤاڵ ئارژین لەم پێکدادانە دا گیانی بەخت کرد.

هاوکات فەرماندەیی یەکینەکانی پارتی مارکسیست لنینیست کۆمۆنیست رایگەیاند کە درێژە پێدەری رێگای شەهیدی فەرماندە ئارژین دەبین .

بەرفۆ دیلان جانبای ناسراو بە (ئارژین سلچوک) لە دایک بووی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە.
(ش ب)