لیندا بورنەی، یەکەم پەرلەمانتاری ئابۆرجینی

10:03


ژنها

ناوەندی هەواڵ – بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئوستڕاڵیا پەرلەمانتارێکی ئابۆرجینی هەڵدەبژێردرێت.

بە گوێرەی هەواڵی businessinsider.com گەلی ئابۆرجینی کە ساڵانێکە رووبەڕووی سیاسەتی قڕکردن و توانەوە دەبنەوە، لە مێژووی خۆیاندا جاری یەکەم پەرلەمانتارێک هەڵدەبژێرن لە پەرلەمانی ئوستراڵیادا.

لیندا بورنەی، کە وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردراوە، یەکەم وتەی لە پەرلەماندا بە زمانی خۆی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "نەتەوەکەمان بۆ ئەوەی بە سێ وشە خۆی دەببڕێت ساڵانێکە تێدەکۆشین.

یەکەم وتە بە زمانی ئابۆرجینی مۆری خۆی لە مێژوودا، لیندا وتی: "لە واتادارترین ساتەکانی ژیانی خۆم دەژیم، من ڕێزم بۆ ئابۆرجینیەکان هەیە و حەزدەکەم هەر کەسیش بەرامبەریان ڕێزدار بێت، چونکە ئێرە وڵاتی ئابۆرجینەکانە، بۆیە دەمەوێت خاوەن هەڵوێستێکی بە کەرامەت بم."

لیندا سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتەکانی تواندنەوە و وتیشی: "ساڵانێکی درێژە سیاسەتی تواندنەوە لە سەر ڕەچەڵەکی ئابۆرجینیەکان بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە ئێستا خۆشحالم بەوەی کە ئێستا لێرەم، ئیتر پێمان ناڵێن کێن و کەمینەن.

لیندا بەر لە ١٣ ساڵ لەو هەرێمەی کە نوێنەرایەتی دەکات(گالەر) ئەرکدار کراوە.
(ش ب)