کۆبانێ، وارگەی ئەو باوەڕیەی بۆتە ئیرادە(٢) - دۆسیە

11:28
دۆسیە" class="social-twitter">

"وەک ژن ئێمە لەبەرەی پێشەوە شەڕمان کرد"

ڕابیعە عێتۆ / ژنها

کۆبانێ - شیرین عوسمان کە لە بەرخۆدانە مێژووییەکەی کۆبانێدا بەشدار بووە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا چاوێکی لە دەستداوە، دەستنیشانی کرد، لەسایەی ئارین و ڤیانەکان، دەستینا و گوڵانەکاندا، کۆبانێ سەرکەوت و وتیشی: باچاوی ئەوان لە دوای خۆیان نەمێنێ، ئێمە بە هێزی ئەوان سەرکەوتین، با ئەوان شادبن.

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی دیرۆکی کۆبانێ ژنە شایەدحاڵەکانی بەرخۆدانەکە ئەو ساتانە بۆ ئێمە دەگێڕنەوە.

شیرین عوسمان هاوسەرۆکی دەستەی وەرزشی و بەڕێوەبەری تەڤگەری ژنانی ڕۆژئاڤا لە کانتۆنی کۆبانێ (شیرین عوسمان) لەگەڵ هێرش و شەڕی گرانی چەتەکان دەستبەرداری خاکی خۆی نەبووە، هەرچەندە شیرین بەهۆی ئەو شەڕ و هێرشانەوە چاوێکی خۆیشی لەدەستداوە، بەڵام ئەو وەک سەرەتا بەردەوامە لە تێکۆشان.

چەتەکان پێش ئەوەی هێرشی کۆبانێ بکەن شارەکانی(حمس، حەمما و دێرەزوور)یان داگیرکردبوو، وا بیریان دەکردەوە کە کە دەتوانن شارە کوردییەکانیش داگیر بکەن، بەڵام نەیانتوانی ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و بکەونە کۆبانێ.

"لەئەنجامی ڕۆحی هاوبەشدا بەرخۆدان سەرکەوت"

شیرین ئاماژەی بەوەدا کە لەسەرەتادا چەتەکان هێرشی گوندەکانیان کرد، بۆیە گوندنشینان ڕوویان کردە ناوەندی شار، هەندێکیشیان ناچاربوون ڕووبکەنە باکووری کوردستان، دوای ئەوە دووچاری دەربەدەری بوونەوە، گەنجان و بەشێکیش لەخەڵکی کۆبانێ مانەوەو لە سەنگەرەکاندا بەرخۆدانیان هەڵبژارد، لەو بەرخۆدانەشدا کۆبانییەکان بە تەنیا نەبوون، بەڵکو لە هەچوارپارچەی وڵات، و تورک، فارس و عەرەب و لە هەندێ لە وڵاتانی ئەوڕوپاش بەشداری بەرخۆدانیان کرد. لەئەنجامی ئەو ڕۆحە هاوبەشەدا سەرکەوتن راگەیاندرا.

"لەوشەڕە مێژوویەدا ژنان بوونە پێشەنگی ژیان"

شیرین بەرخۆدانی بێ هاوتای ژنانیشی بەبیرهێنایەوەو وتی: لەم داستانەدا ژنان بوونە خاوەن ڕۆڵێکی گرنگ، بەرلەشەڕیش ژنان لە خەباتە جیاجیاکاند جێیان دەگرت، بەڵام لەوکاتەی شەڕ ڕوویدا ژنانی گەنج ڕوویان کردە یەپەژە و دایکانیش دەستیان بە خزمەتکردنی شەڕڤانان کرد، خۆشم یەکێک بووم کە بەو شێوەیە بەشداربووم، لەوکاتانەی دژوارترین هێرش دەکرایە سەر بەرەکانی جەنگ، ژنان لە پێشەوە سەنگەریان گرتبوو و بەمۆراڵێکی مەزنەوە دوژمنیان لە سەنگەرەکان وەدەردەنا.

"ژن بە ئیرادەی خۆی بەرخۆدانی کرد"

شیرین جەختیش دەکاتەوە: دەستینا و ئارین، ڤیان و گوڵان بەئیرادە و باوەڕی خۆیان بەرخۆدانیان نواند و هەڤاڵانی ژن بە بەئیرادەی مەزنی خۆیان و خۆشەویستیان بۆ ژیان شەڕی خۆیان کرد و بوونە پێشەنگی تێکۆشان، بە هێزی ئەوانیش بەرخۆدانەکە بە سەرکەوتن بە ئەنجام گەیشت.

لەکاتی شەڕدامن و هەڤاڵ ڤیان ئامارا بەیەکەوە بووین، پێش شەڕ ئەوهەڤاڵە لە کۆبانێ مامۆستای زمانی کوردی بوو، هەموو خواستی ئەو پەروەردەکردنی ژنان بوو لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ هەڤاڵ ڤیان پێنووسەکەی دانا و لە جێگەی ئەو چەکی هەڵگرت. هەڤاڵ ڤیان لەنێو خوێنکارەکانیدا خاوەن ڕۆڵێکی سەرەکی بوو، لە ساڵیادی بەرخۆدانی کۆبانێدا بە منەتدارییەوە شەهیدە قارەمانەکان بەبیردێنمەوە و دەڵێم: ڕۆحی هەمووتان ئارامبێ ئەوخاکەی ئێوە گیانتان بۆفیداکرد، هەڤاڵانی ئێوە بە هێزی ئێوە ڕزگاریان کرد.

شیرین وتیشی: هەر خێزانێکی کۆبانێ قوربانی داو یان بریندار بوون، زۆرێک لەهەڤاڵانمان بریندار بوونە و پارچەیەک لەگیانی خۆیانیان بەخشیوە، منیش چاوێکی خۆم لەدەست داوە، بەڵام هەندێک لەهەڤاڵانمان لە شەڕی بەرخۆداندا بەگرانی برینداربونە و ئیفلیج بوونە، هەندێکیشیان نابینابونە و لەجێگادا کەوتون، بۆیە ئێمە بە کۆبانێ دەڵێین: شاری شەهیدان، خەڵکی کۆبانێ بە وڵاتپارێزی خۆیان ناسراون، دوای شەڕ وڵاتپارێزییان گۆڕی بۆ شۆڕشگێڕی، هەرچەندە شەڕەکە گرانیش بوو، بەڵام دیسان سەرکەوتن بووە هەر بۆ گەلی کورد بوو.

(ش ب)