یەکەمین بەرپرسی ژووری ڕامیاری ژنان ماوەی ١١ڕۆژە دەستگیرکراوە
13:36
ژنها
ئامەد – ماوەی ١١ ڕۆژە یوکسەل ئاسڵان ئاجەر، بەرپرسی ژووری ڕامیاری ژنان لە شارەوانی مەزنی شاری ئامەد دەستگیرکراوە.
لە رۆژی ٦ ی ئەیلول، هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی یوکسەل ئاسڵان ئاجەر، بەرپرسی ژووری ڕامیاری ژنان لە شارەوانی مەزنی شاری ئامەد، لە ئەنجامدا ناوبراو دەستبەسەر کراوە.
هەروەها بە بیانووی (بڕیارە نهێنیەکان) هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو نەزانراوە و تا ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ئامەد ڕادەگیرێت.
جێگەی ئاماژەیە لەگەڵ یوکسەل ١٥ کەس کە ٨ یان ژنن دەستبەسەر کراون و هێشتاش چاویان بە پارێزەران نەکەوتوە.
لە تورکیا ماوەی دوو ساڵە یەکەمین ژووری ڕامیاری ژنان لە ئامەد کراوەتەوە.
(ش ب)