نادیە موراد وەک باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتەوەکان دەستنیشان دەکرێت

15:51

ژنها

ناوەندی هەواڵ - نادیه‌ موراد وەک‌ باڵیۆزى نیازپاکى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دەستنیشان دەکرێت.

نادیه‌ موراد که‌ یه‌کێک بوو له‌و هه‌زاران کچه‌ ئێزدیه‌ى له‌ ساڵى ٢٠١٤ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بە دیلگیران و به‌سه‌ر چه‌کدارانى داعشدا دابه‌ش کران و وه‌کو "کۆیله‌ى سێکس" مامه‌ڵه‌یان پێوه‌کرا.

کاتێک داعش هێرشى هێنا بۆ سه‌ر شه‌نگال له‌ ساڵى ٢٠١٤،هێزەکانی (پەدەکە) هیچ به‌رگرییه‌کیان نه‌کرد و شه‌نگالیان به‌جێهێشت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ داعش به‌ ئاسانى شه‌نگالى داگیر کرد و ژماره‌یه‌کى زۆرى پیاوانى ئێزدى کوشت و هه‌زاران کچ و ژنى ئێزدیشى رفاند به‌ره‌و موسڵ و وه‌کو "کۆیله‌ى سێکس" به‌سه‌ر چه‌کدارانى داعشدا دابه‌ش کران یان له‌ بازاڕه‌کاندا فرۆشران.

نادیه‌ موراد یه‌کێک بوو له‌و کچانه‌ى که‌وته‌ ده‌ست داعش، به‌ڵام دواى چه‌ند مانگێک توانى خۆى رزگار بکات.

نادیە موراد، كچە كوردی چالاكوانی ئێزدیی لە ساڵی ١٩٩٣ لەدایكبووە. لە مانگی ٨ی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو دوای رزگار بوونی بە گێڕانەوەی ئازارەكانی لە جیهان دەنگی دایەوە.

نادیه‌ موراد که‌ پاڵێوراویشه‌ بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى، به‌رده‌وام داواى ئه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات، که‌ کار بکه‌ن بۆ رزگارکردنى ئه‌و ژنانەی له‌ ده‌ستى داعشدا ماون.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووکان بە ئامادەبوونی بان کی موون، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین باڵیۆزی وڵاتانی جیهان، نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش، وەکو باڵیۆزی نیازپاکی دەستنیشان بکرێت.

(ش ب)