ژنێک دەبێتە سەرۆکی پارتی دیموکراتی ژاپۆن
15:54
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیاندا ژنێک وەک سەرکردەی پارتی دیموکراتی ژاپۆن، کە گرنگترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە دەستنیشان دەکرێت.
رێنهۆ موراتا، سیاسەتمەداری (تەمەن ٤٨) ، توانی ببێتە سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی ژاپۆن.
رێنهۆ پێشتر مۆدێلی جلوبەرگی مەلەکردن و دواتریش پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی بووە. ئەو ئێستا بووەتە سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ژاپۆن و رایگەیاندووە، پارتی دیموکراتی ژاپۆن دەکاتە پارتێکی شۆڕشگێڕ کە بتوانێت گۆڕانکاریی گەورە بێنێتە ئاراوە و گرفتە گەورەکان چارەسەر بکات. ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی لایەنگرانی ئەم پارتە رووی لە کەمی کردووە.
رێنهۆ بەشێک لە بەرنامەکانی خۆی خستووەتەڕوو کە سەرەڕای رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەت، سیاسەتی جێگرەوە دەخاتەڕوو و پارتەکەش دەکاتە پارتێکی جەماوەری.
رێنهۆ موراتا سێیەمین ژنە لەم چەند مانگەی دوواییدا لە ژاپۆن پۆستی گەورەی وەرگرتبێت. پێشتریش پۆستی هەر یەکە لە سەرۆکی شارەوانی تۆکیۆی پایتەخت و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لەلایەن ژنانەوە پڕ کرانەتەوە.
(ش ب)