فەرماندەیەکی ژن لە شەنگال شەهید دەبێت

11:07




ژنها

شەنگال – ئەزدا گەڤەر فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژاستار) لە شەنگال لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو.

فەرماندەیی یەژاستار لە شەنگال، لەو بارەوە لێدوانێک بڵاو کردەوەو ڕاگەیاند: " ئەو تێکۆشانەی ئەزدا گەڤەر بە ئێمەی سپارتوە بە ئاستی سەرکەوتنی دەگەیەنین."

فەرمادەیی یەژاستار لە شەنگال ڕایگەیاند: "گەریلا شیلان دووگەر ناسراو بە (ئەزدا گەڤەر) لە ئەنجامی ڕووداوێکدا ژیانی بەختکردوە، فەرماندەیی لەبەردەوامی لێدوانەکەدا دەڵێت: "هەڤاڵمان ئەزدا گەڤەر لە دایکبووی شاری گەڤەری باکوری کوردستانە، لە ساڵی ٢٠١٣دا پەیوەستبووە بە ڕیزی گەریلاکانەوە، زیاتر لە ساڵێکیشە بەشداری کردوە لە ناو تێکۆشانی ئازادکردنی شەنگالدا، هەڤاڵ ئەزدا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری کرد لە هەڵمەتی ئازادکردنی ناوەندی شەنگال، ئۆپراسیۆنی گەلی شیلۆ، ماوەی شەش مانگیش بوو لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە گەلی شیلۆ(گەلی شەهیدان) بە هەڵوێست و ئیرادەی مەزن تێدەکۆشا."


لە لێدوانی فەرماندەیی یەژا-ستاری شەنگالدا هاتووە:

"هەڤاڵ ئەزدا یەکێک لەو هەڤاڵانە بوو کە بۆ ئەوەی شەنگال بەتەواوی لەدەستی داعش ڕزگار بکات و بۆ ئەوەی کوردستان لە فاشیزمی داعش و ئاکەپە ئازاد بێت، هەموو جۆرە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکی لە ئەستۆ دەگرت. بۆ ئەوەی ئەو ژنانەی لە دەستی چەتەکانی داعشدا ماون ڕزگار و ئازاد بکات، بە باوەڕو بانگەشەی مەزن بەشداری تێکۆشان دەبوو. هەڤاڵمان ئەزدا گەڤەر بەهۆی ڕووداوێکەوە لە ڕۆژی ٣٠ / ٠٧ / ٢٠١٦ گیانی بەخت کردووە.

ئێمە وەکو هەڤاڵانی هەپەگەو یەژا ستار لە شەنگال ڕایدەگەیەنین کە ئەو تێکۆشانەی هەڤاڵمان ئەزدا گەڤەر بە ئێمەی سپاردووە بگوازینەوە بۆ ئاستێکی بەرزو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی دووگەر دەکەین."

ناسنامەی گەریلا ئەزدا:
ناسناو: ئەزدا گەڤەر
ناو و پاشناو: شیلان دووگەر
شوێنی لەدایک بوون: جولەمێرگ
ناوی دایک و باوک: سورەیا - نیزامەدین
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ٣٠ / تەمموز / ٢٠١٦ – شەنگال
(ش ب)