نادیه موراد وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی جیهان له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستنیشانكرا
11:51
ژنها
ناوەندی هەواڵەکان - نادیە موراد، لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە باڵیۆزی نیازپاكی دەستنیشانكرا و لەلایەن بان كی مۆن، سكرتێری ریكخراوەكە مەدالیای نیازپاكی پێبەخشرا.
کاتژمێر ١٠ی ئێوارەی دوێنێ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە مەراسیمێکدا، نادیە موراد وەک باڵیۆزی نیاز پاکی نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵبژێردرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا نادیه موراد له‌ناو باره‌گای نه‌ته‌وه‌كگرتوه‌كان چیرۆكی پڕخه‌می خۆی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا له‌ژێرده‌ستی داعش بۆ جیهان گێڕایه‌وه‌و داوای له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه هه‌وڵبدات ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا هاتووه، به جینۆساید بناسێنرێت.
نادیە موراد لە بەشێکیتری وتەکانیدا داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد هەموو هەوڵێكیان بخەنەكار بۆ رزگاركردنی كوردانی ئێزدی ژێر دەستی داعش كە ژمارەیان زیاتر لە ٣ هەزار و ٢٠٠ كەس دەبێت.
نادیە لە وتەكانیدا جەختی كردەوە: ئەو كۆمەڵكوژییەی بەرامبەر كوردانی ئێزدی كراوە جینۆسایدە و پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەك جینۆساید بناسرێت.
نادیە موراد راشیگەیاند: "تەنیا نوێنەری ژنانی ئێزدی نابم، نوێنەری هەموو ژنانی چەوساوە و ستەملێكراو دەبم، بەتایبەت ژنانی سووریا كە لەژێر ستەم و زووڵمدان و هەست بە ئازادی ناکەم تا ژنێک لە ژێر زوڵم بمێنێتەوە".
وتیشی: من له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داوا ده‌كه‌ن كه هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچانه‌ی كه تائێستا له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندان و داوا ده‌كه‌م كه بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئێزیدییانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كاولكراون.
نادیه راشیگه‌یاند:من یه‌كێكم له‌و هه‌زاران كچانه‌ی ئێزیدی كه كه‌وتونه‌ته ده‌ست داعش و هه‌موو كارێكی دڕندانه‌یان به‌رامبه‌رمان كردوه.
له‌دوای وته‌كانی نادیه تێكڕای ئاماده‌بوان یه‌ك خولەک بە بێده‌نگی له‌ناو باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وەستان و دواتر مه‌راسیمی پێدانی پۆستی بالیۆزی نیازپاكی جیهان ده‌ستیپێكردو خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه كچه كوردی ئێزیدی نادیه موراد.
پاشان بانكی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هاته ناو هۆڵه‌كه‌و وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا وتی خۆشخاڵم كه نادیه موراد لێره ئاماده‌یه‌و سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م.
وتیشی: من ده‌زانم نادیه كه‌سێكی سه‌ركه‌تووه‌و له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دایه كه وه‌ریده‌گرێت و لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه نادیه ئازایه‌تی خۆی سه‌لماندو دوای حه‌قی خۆی بۆ هه‌موو جیهان راگه‌یاند.
بانكی مۆن راشیگه‌یاند: نموونه‌ی نادیه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌گه‌ر كچان له‌ته‌نگانه‌كاندا رزگاربكرێن ده‌توانن بوێرانه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێگری بكات له كۆیلایه‌تی كچان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كۆچبه‌ران كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بوونی تیرۆرستانه.
پاشان روویيكرده نادیه‌و وتی: شانازیه بۆ هه‌موومان كه له‌ئێستادا تۆ لێره‌یت و زۆر سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونت له‌م مه‌راسیمه‌دا.
له‌پاشان مه‌دالیای رێزلێنان له لایه‌ن باكی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌كگرتوه‌كانه‌وه به‌خشرایه نادیه موراد.
له‌دوایدا جارێكی دیكه نادیه موراد وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا وتی: داعش ئیسلام نیه‌و مسوڵمانیش نین و داوا له‌موسڵمانان ده‌كه‌م كه رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه.
راشیگه‌یاند: تا داعش له‌عیراق بمێنێته‌وه ناتوانین هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده هه‌ڵبمژین، بۆیه داوا ده‌كه‌م كاری جدی بكرێت بۆ له‌ناوبردنی داعش و له‌كۆتاییدا زۆر سوپای هه‌موتان ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ره‌خساندم.
له مەراسیمەكەدا ئه‌مه‌ل كلۆنی، هاوسه‌ری جۆرج كلۆنی، ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆڵیوود وه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خشی نادیە موراد قسه‌ی كرد و رایگەیاند " نادیە سیمبولی ئازایه‌تییه". باسی لەوەش كرد داوای تۆڵەسەندنەوە ناكەن، داوای رزگاركردنی كچان و ژنانی ئێزدی و دادگاییكردنی تاوانباران دەكەن.
نادیە موراد، تەمەن ٢٣ ساڵان و رزگار بووی دەستی چەتەکانی داعش، کاندیدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، هەروەها گۆڤاری تایم بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی ٢٠١٦ ی دەستنیشانکردوە.
دوای دەستنیشانکردنی وەک بالیۆزی نیازپاکی لەلایەن زۆر کەسەوە پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکرێت، بە تایبەتیش ژنان کورد ئەو هەنگاوە بۆ ژنانی ئێزیدی وەک سەرەتای قۆناغێکی مێژوویی هەڵدەسەنگێنن.
(ش ب)