ڕژاک، سمینارێکی لەسەر ژیانی ئۆجالان و تێزەکانی بۆ ئازادی ژن سازکرد
16:23
ژنها
سلێمانی – ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شاری سلێمانی سمینارێکی لەسەر تێزەکانی ئۆجالان بۆ ژن و ژیانی ئۆجالان سازکرد.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی ڕێکخرای ژنانی ئازادی کوردستان، سمینارێکی بۆ ژنان سازکرد. سمینارەکە لەلایەن پەروین حەسەن و شەهێن محمەد ئەندامانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەوە لەسەر تێزەکانی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی ژنان و دواین هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی و سەقامگیری ئەنجامدرا.
سەرەتای بەخولەکێک دەستی پێکردو پاشان شەهێن محەمەد، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئامانجی سمینارەکە کرد.
پاشان پەروین حەسەن چەندین تێزی لە پڕۆژەکانی عەبدواڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بە درێژایی مێژووی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد خستەڕوو.
پەروین وتی: "پرسی ژنان لەناو بزوتنەوەی ئازادیخوازی هەمیشە پرسێکی ئایدۆلۆژی و ستراتیژی بووە بۆیە، دەتوانین باس لە سەردەمی ئازادی ژنان بکەین، کە بە پرەنسیپەکانی ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان دەستی پێکردوە."
ناوبراو سەرنجی ڕاکێشایە سەر زانستی ژنۆلۆژی، کە لەلایەن ئۆجالانەوە بۆ ئازادی ژنان بۆ جاری یەکەم پراکتیزە کراوە و بە شێوازی ڕاستەقینە خرایە لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ژناندا ڕەنگیداوەتەوە."
پاشان شەهێن محەمەد، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕۆڵی ئۆجالان لە ناساندی هێزی ژن، لە شۆڕشی ئازادیخوازی ژن و کاریگەریەکانی، کە لەناو کۆمەڵگادا وەک شۆڕشێکی مۆدێرنیتەی دیموکراتی سەری هەڵدا. ناوبراو باسی لە پلانگێڕیی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە کرد.
شەهێن محەمەد، وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی ئەو تێکۆشانەی بۆ ژنان کردویەتی توانیویەتی چەمکە چەقبەستوکان بشکێنێت لەبەردەم ژنان. ڕێبەر ئاپۆ یەکەم سەرکردەی کوردە کە هەر لە منداڵیەوە درکی بەو هێزە زۆرداری کردوە لەسەر گەلەکەی و بەتایبەتیش لەسەر ژنان لەناو کۆمەڵگادا."
شەهێن جەختیشی کردەوە: "نمونەی شەهید ساکینە جانسز لەناو بزوتنەوەی ئازادیخوازیدا بەرچاوە، رێکخستنێکی بەرفراوانی ژنان ئێستا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە. ژنانی کورد لە ژێر چەتری بزوتنەوەی ئاپۆیدا بە پشتبەستن بە ئیرادەی خۆی تێدەکۆشێت. بۆیەش سیستەمی سەرمایەداری ڕێبەر ئاپۆ وەک مەترسیەک بۆ سەر خۆی دەبینێت."
(ش ب)